ڕوونكردنەوەیەك بۆ گۆڤاری سڤیل  

 

 

تەنها (6) قوتابی لە ئەنجامی چاوخشاندنەوە بە ئیمتیحانەكان دەرچوون

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
لە ژمارە(42) ی گۆڤاری (سڤیل) بابەتێك بە ناونیشانی (زیاتر لە 100 قوتابی لە وەزارەتی ئەوقاف بە بڕیاری تایبەت نمرەیان بۆ زیاد دەكرێت) بڵاوكراوەتەوە، كە بە پێویستمانزانی ئەم ڕوونكردنەوەی بۆ بدەین.
لە تاقیكردنەوەی بەرامبەركردنی بڕوانامە كە لەلایەن ئەنجومەنی زانستی وەزارەتی ئەوقاف بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەمساڵ (334) قوتابی تاقیكردنەوەیان ئەنجام داوە و دوای دەرچوونی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان، ژمارەیەكی زۆر لە بەشداربوانی ئەم تاقیكردنەوانە ئیعتیرازیان گرت و جگە لە وەزارەتی ئەوقاف رۆیشتبوونە بارەگای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و ئەوانیش پشتیوانیان لە داواكاری ئەو قوتابیانە كرد و بە ئامادەبوونی نوێنەری یەكێتی زانایان، هەمان ئەو لێژنەیەی كە تاقیكردنەوەكانی دانابوو وە تصیحاتیشی كردبوو، جارێكی دیكە چاویان بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان خشاندەوە و لە ئەنجامی ئەوەدا دەركەوت كە هەندێك كەموكوڕی هەبووە لە كۆكردنەوەی پرسیارەكان و ئەوەی كە پێی دەوترێت (تایبەت) ئەوە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمە و هەموو قوتابیەك دەتوانێت (5) نمرە سوود وەربگرێت گەر بەو (5) نمرەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەكە گۆڕا، بۆیە ڕایدەگەیەنین كە هیچ كەس جگە لەم تەعلیمانەی وەزارەتی پەروەردە كە لەلای ئێمەش بە هەمان شێوە جێبەجێ دەكرێت هیچ كەس بە شێوەی تایبەت لە لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە نمرەی بۆ زیادنەكراوەو قسەكانی نوێنەری یەكێتی زانایانیش بۆ چاوخشاندنەوە بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكاندا تەئكیدی ئەم ڕاستیە دەكاتەوە، بە پێویستی دەزانین ئەوەش ڕون بكەینەوە كە لەكۆی هەموو ئەو قوتابیانەی كە ئیعترازیان پێشكەشكردبوو، تەنها(6) قوتابی سودمەندبوون و دەرچوون، لە كۆتایشدا هیوادارین پێش بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی لەم شێوەیە دڵنیابن لە ناوەڕۆك و وردەكاریەكان، چونكە لە ڕاپۆرتی پێشوتاندا بە شێوەیەك بابەتەكان ئاڕاستەكراوە كە وەزیری ئەوقاف فەرمانی چاوخشاندەوە و چاككردنی نمرەی قوتابیانی دابێت، بەڵام ڕاستییەكەی ئەوەیە كە ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی و نوێنەری یەكێتی زانایان ئەو پڕۆسەیان ئەنجامداوە.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com