بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران: زۆربەی بنكەكانی پۆلیس لەخانوی بەكرێ دان، ئەمەش ناشیاوە  

 

 

دڵشاد باڵەكی - سۆران




بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران باس لەوە دەكات، كە زۆربەی بنكەكانی پۆلیسی بەرێوەبەرایەتییەكەیان لە خانووی كرێدان و تا ئێستاش پزیشكی داد لەسۆران نییە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، چوار قەزا لەخۆ دەگرێت، (سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر، رواندز) ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، نزیكەی 22 بنكەی پۆلیسی هەیە. عەمید ئەسكەندەر بابەكر بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بۆ (سڤیل) باس لەكەموكوڕییەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەی دەكات. ئەوەی لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران جێگای سەرنج بێت، ئەوەیە كە زۆربەی بنكەكانی پۆلیس لەو بەڕێوەبەرایەتیە، لەخانووی كرێ دان، بۆیە بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران، ئەوە بۆ پۆلیس بە "نەشیاو" دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشكرای دەكات، كە بریاری دروستكردنی خانوو بۆ بنكەكانی پۆلیس هەیە، عەمید ئەسكەندەر دەڵێ "زۆربەی زۆری بنكەكانی پۆلیسمان، لەخانوی بەكرێ دان، هەتا لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی چۆمان و مێرگەسۆر و ڕواندز، بێگومان خانوی بەكرێش شتێكی گونجاو نییە بۆ بنكەی پۆلیس لەبەرئەوەی لەنێو ماڵان دایە، بەڵام خۆشبەختانە ماوەیەك بەر لەئێستا بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس ئاگاداری كردینەوە، چەند رێنمایی دا دەربارەی دروستكردنی بینای بنكەی پۆلیس، بڕیار دراوە ئەو بنكانەی لەخانوی كرێ دان بینایەیان بۆ دروست بكرێت لەدەست كرێچیەتی رزگاریان بێت".
بۆ دۆزینەوەی سەرەداوەكانی تاوان پۆلیس پێویستی بەپزیشكی داد هەیە، بەڵام لەسۆران ئەو 22 بنكەیەی پۆلیس كە هەیە، پزیشكی دادیان نییە، عەمید ئەسكەندەر لەو بارەیەوە دەڵێ "تا ئێستا لەسۆران دادی پزیشكی نییە، لەبەرئەوەی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان سنورێكی فراوانە، بەڕاستی دادی پزیشكی پێویستە، داواشمان كردووە، چونكە هەم سنورەكە فراوانە، هەمیش نێوانی هەولێر و سۆرانیش دوورە".
تائێستا ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لەناو شەقامەكانی سۆران نەبینراوە، عەمید ئەسكەندەر باسی لەبەشی فریاكەوتنی پۆلیسی سۆران كرد و گوتی "بنكەی پۆلیسی فریاكەوتن بنكەیەكی فراوانە و سەر بەناو شاری سۆران نییە و سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانە، ئەویش منسەبێكی خۆی هەیە، چۆن ناوشاری سۆران سەر بەڕێوەبەرایەتی سۆرانە، بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنیش سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانە". لەبارەی ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیسی فریاكەوتنیشەوە گوتی "عەمید ئەسكەندەر بەنسبەت نەژدە تا ئێستا دەستبەكار نەبووە لەكردنەوەی كارمان لەسەر كردووە، بەڵام لەم ماوەیەدا دەستبەكار دەبن".
هەندێك جار لە سۆران هاوڵاتیان تێبینی ئەوەیان كردووە، كە ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆ دەكەن، لەوانە جامیان رەشە و پشتێنی سەلامەتی نابەستن، عەمید ئەسكەندەر نكۆڵی لەو دیاردانە ناكات و دەڵێ "بێگومان ئەمە شتێكی قەدەغە كراوە، هەموومان ئاگادار كردونەتەوە، دەبێ ئێمە لەپێش هەموو شتێك جێبەجێكەری یاسا بین، ئاگادریش كراونەتەوە، یانی جامڕەش گۆڕاوەن كێشەیەكمان نییە. ئەوانی تریش ئاگادار دەكەینەوە جێبەجێیان دەكەین".
سۆران یەكێكە لەو شارانەی كە چەندین پێكهاتەی جیاوازی لێیە، لەشارێكی وەهاشدا رێژەی تاوان زۆر دەبێت، بەڵام عەمید ئەسكەندەر خۆشحاڵی خۆی بەوە دەردەبڕێت كە توانراوە زۆربەی تاوانەكان كۆنتڕۆڵ بكرێت و عەمید ئەسكەندەر گوتی "نوسینگەی نەهێشتنی دەورێكی زۆر باش و كاریگەریان هەیە، ئەو دزیانەی كە دەكرێن یاخود هەر كێشەی تایبەت بێت بە ئەوان بە پەلە جێبەجێی دەكەن. زۆر تاوانباریشیان دەستگیر كردوون و دراونە دادگا".
تا ئێستا لەسۆران بەرێوەبەرایەتی دزینی ئۆتۆمبیل نییە، عەمید ئەسكەندەر پێیوایە ئەوان پێویستیان بەو بەشە نییە و دەڵێ "نوسینگەی نەهێشتنی تاوان سۆران ئەم كارەش دەكات، كاری ئەوانیش دەكەن، ئەو نوسینگەیە بە كارەكە رادەگەن، زۆریش دەستگیر كراون، گومانلێكراوەكان رادەستی یاسا دەكرێن".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com