دیاربەكر: حیزبوڵڵا داوا لە دایكان و باوكان دەكات رۆڵەكانیان نەخەنە بەر خوێندن  

 

 

سڤیل: سەروەر سالار چوچانی

بەگوێرەی هەواڵی سایتی جۆرناڵ ئۆف توركیش ویكلی، محەمەد گۆكتاش سەرۆكی حیزبوڵڵای كورد لەوتەیدا بۆ گردبوونەوەیەكی جەماوەری كوردی لە شاری دیاربەكر داوای لە دایكان و باوكان كرد منداڵەكانیان نەخەنە بەر خوێندن، چونكە لە سیستمی یەكپۆشیی خوێندندا لە توركیا ڕێگا بە پۆشینی لەچك نادرێت. گۆكتاش وتویەتی ئەو دایك و باوكانەی منداڵەكانیان دەخەنە بەر خوێندن دوژمنی راستەقینەی ئەو منداڵانەن.
حیزبوڵڵای كوردی لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لە كوردستانی توركیا دەستی بە چالاكی كردووە، لەنەوەدەكاندا كاتێك شەڕی نێوان دەوڵەت و پەكەكە گەیشتە لوتكە، حیزبوڵڵا كەوتە شەڕێكی دژوار لەگەڵ پەكەكە و وا بڕوا دەكرێ حیزبوڵڵا هۆكاری چەندین كوشتاری تەمومژاوی بێت لە دەڤەرە كوردییەكانی توركیا. دوای دەستگیركرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی حیزبوڵڵا تیرۆركرا و دەستگیرا بەسەر ئەرشیفەكانیاندا و زیاد لە 4000 ئەندامیان دەستگیركران. دوای ئەم رووداوە لایەنگرانی حیزبەكە روویان كردە چالاكی مەدەنی و خێرخوازی.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com