|
سەروەر
سالار چوچانی
بەگوێرەی هەواڵی سایتی businessweekی
ئەمریكایی، لەگەڵ ئەوەی ئەمریكاییەكان
سەرگەرمی كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانیانن
لەعێراق، كۆمپانیاكانی دروستكردنی هۆتێل
چالاكییەكانیان لە عێراق بە گشتی و كوردستان
بەتایبەتی زیاتر كردووە. سایتەكە دەڵێ ئارامی
هەرێمەكە و گونجاوی یاسای وەبەرهێنان و
مێژویەكی پڕ لە وێرانی و گەشەی ڕوو لە خێرای
ئابوری لە هەرێمەكەدا سەرنجی كۆمپانیا
بیانییەكانیان راكێشاوە.
لەبارەی كێشەكانی بەردەم بزنس لەكوردستاندا
مایكڵ ئۆهانلۆن لە دەزگای بەناوبانگی
بروكینزەوە كە بارەگاكەی لە واشنتنە ئاماژەی
كردووە بە: گیرخواردنی یاسای سامانە
سروشتییەكانی عێراق، سروشتی شاخاوی كوردستان و
هاوسێیەتی هەرێمەكە لەگەڵ ئێران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سایتەكە هەولێر (كە بە
چوارەم گەورەشاری عێراق ناوی بردووە) سەنتەری
چالاكیی ئەو كۆمپانیایانەیە. لەم میانەیەدا
گروپی كۆمپانیاكانی Best Western
International Inc دوو هوتێلی گەورە بە ماركەی
خۆی لە هەولێر دروست دەكات، Marriott
International Incیش دو پرۆژە دەكات، Hilton
Worldwide یش هوتێلێكی 200 ژووری دروست دەكات
لە هەمان شار.
پسپۆڕان وتویانە ئەو بیانی و بزنسمانە
بیانییانەی لەكوردستان كار دەكەن حەز دەكەن
پارەیەكی زیاتر بدەن بە مەرجێ لە ئوتێلێكی
پێشكەوتو و سەلامەت و خاوەن خۆراكی پاكدا
بژین، بۆیە كۆمپانیای Best Western
International Inc هوتێلێكی 16 ژووری لە
ناوەڕاستی هەولێر دروست دەكات كە مانەوەی
تەنها شەوێك تێیدا 400 دۆلار بێت، هەروەها لە
نزیك فڕۆكەخانەی هەولێریش هوتێلێكی 82 ژوریی
دروست دەكات كە مانەوەی تەنها شەوێك تێیدا 200
دۆلار دەبێت. ئەو دوو هوتێلە بۆ ساڵی 2013
تەواو دەبن.
|