ئەرمینیا: ئێزیدییەكان لە دژی كوردانی عێراق خۆپیشاندان ساز دەكەن  

 

 

سەروەر سالار چوچانی

بەپێی هەواڵی سایتی panarmenian.net ی ئەرمینیایی، ژمارەیەك لەئێزدییەكانی ئەو وڵاتە هەستاون بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتوەكان لە شاری یەریڤانی پایتەخت، وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر وەك گوتویانە چەوساندنەوەی ئێزدییەكان لەلایەن كوردەكانی عێراقەوە.
خۆپیشاندەران نامەیەكیان پێشكەشی ئۆفیسی یوئێن لەشارەكە كردو تێیدا هانی كۆمەڵی نێودەوڵەتییان دا پشتیوانی لە ئێزدییەكان بكەن. ئەمە دوای رووداوەكانی بادینان هاتووە.
سایتەكە ئاوا پێناسەی ئێزدییەكان دەكات "ئەندامی ئایینێكی كوردین و ڕیشەیەكی هیندۆئێرانییان هەیە. گەلێكی كوردزمانن و بە زۆری لە دەوروبەری موسڵ دەژین، لە ئەرمینیا و توركیا و سوریا ژمارەیان ڕوو لە كەم بونە بەهۆی كۆچكردنیان بۆ ئەوروپا بەگشتی و ئەڵمانیا بە تایبەتی لە 1990 كانەوە".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com