|
سڤیل:
محەمەد هەسنانی
بەرپرسی هۆبەی جولانەوەو تاوان و تەكنەلۆجیای
زانیاری، لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە
(سڤیل)ی راگەیاند، كە دوابەدوای فەرمانی
سەرۆكایەتی هەرێم، بۆ دەسگیركردنی ئەو كەسانەی
كە فەرمانی دەسگیركردنیان هەیە، لەسۆران
ژمارەیەكی زۆر لەداواكراوان دەستگیر كراون.
نەقیب زانیار باڵەكی، بەرپرسی هۆبەی جولانەوەو
تاوان و تەكنەلۆجیای زانیاری،
لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران روونیكردەوە كە
بۆ ئەم مەبەستە چەند لێژنەیەك لەشار و
شارۆچكەكانی هەرێم پێكهێنران، لەسۆرانیش
لێژنەیەك لەپۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بۆ
دەسگیركردنی ئەو گومانلێكراوانە پێكهێنراو
دەستی بەكارەكانی كردو بەشێكی زۆر لەو
داواكراوانە دەستگیر كراون و خۆیان
بەدەستەوەداوە، كە ناویان لەلیستەكەدا هەبوو".
بەرپرسی هۆبەی جولانەوەو تاوان و تەكنەلۆجیای
زانیاری، لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران،
زیاتر گوتی "ژمارەی ئەو داواكراوانەی
سنوورەكەمان بریتی بوو لە(106) كەس، بەڵام
هەندێك لەو داواكراوانە بەرلەوەی لێژنەكە دەست
بەكارەكانی بكات، لێپێچینەوەیان لەگەڵ كرابوو
و كێشەكەیان بە كۆتا هاتبوو، ئەوانی دیكەش
نوسراو بۆ ئەو جیهەتە دەكرا كە كە پەیوەستە بە
گومانلێكراوەكە، ئەوانیش داواكارەكەیان
رادەستی یاسا دەكرد"، باڵەكی زیاتر گوتی "بۆ
ئەوانەش كە تائێستا دەسگیر نەكراون، رێوشوینی
پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەوانیش دەسگیر
بكرێن و رادەستی یاسا بكرێن".
|