|
بە
گوێرەی هەواڵی سایتی http://news.amی
ئەرمینیایی، ئەندامانی پەرلەمانی توركیا
پرۆژەیەكیان ئاماددە كردووە بۆ رەخنەگرتن
لەسەر حكومەتی فەرەنسا بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە
كار لەسەر بەجینۆساید ناساندنی كەیسی كوشتوبڕی
ئەرمەنییەكان دەكات، لە 1915دا. لەپەیامی
پەرلەمانتارانی توركیادا هاتوە ئەو پرۆژەیەی
فەرەنسا ئامادەی كردووە پشت بەزانیارییەكانی
تەنیا لایەك دەبەستێ و قەبوڵنەكراوەو هەڵەیەكی
مێژوییە. ئەوەی بووە هۆی سەرسوڕمانی
پەرلەمنتارانی توركیا ئەوەبوو ئەندام
پەرلەمانەكانی سەر بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی
(بەدەپە)ی كوردی ئامادە نەبوون ئیمزا لەسەر
ئەو پەیامەی پەرلەمانی توركیا بكەن. لەو
بارەیەوە حەسیب كاپلان سەرۆكی فراكسیۆنی
بەدەپە لەپەرلەمانی توركیا لەبارەی ئەو
هەڵوێستەوە گوتویەتی ئەو دۆكیومێنتەی
پەرلەمانی توركیا تەعبیر لەواقیع ناكات، بۆیە
ئێمە ئامادە نین ئیمزای بكەین. سایتە
ئەرمینیاییەكە دەڵێ ماوەیەك لەمەوپێش ئەندام
پەرلەمانێكی تری سەر بە بەدەپە لەپەرلەمانی
توركیا لەناو هۆڵی پەرلەماندا وتویەتی توركیا
كلتورێكی پڕ لە كۆمەڵكوژی هەیە، بۆ ئەمەش
كوشتوبڕی ئەرمەنییەكان لە 1915ی كردۆتە نمونە. |