پارتێكی سۆشیالیستی لە كوردستانی باكور دروست دەكرێت  

 

 

سایتی رۆژنامەی تودەیس زەمانی توركیایی دەڵێ سێشەممەی رابردوو 40 ئەندامی دامەزرێنەر، داواكاری مۆڵەتیان لەوەزارەتی ناوخۆی توركیا كردووە بۆ دامەزراندنی حزبێك بەناوی "پارتی سۆشیالیزم و سەربەستی". لەو بارەیەوە سینان چەفتیورەك سەرۆكی پارتەكە لە لێدوانیدا بۆ سایتی بیانێت نەیشاردۆتەوە كە ئەوان كار بۆ فیدرالییەتی توركیا و مافی چارەی خۆنوسینی بۆ كوردەكانی توركیا دەكەن..وتوشیەتی كە ئەوان ڕێز و پێزانینیان بۆ هەمو پارتە سۆسیالیستەكان و هەمو ئەو پارتانەش هەیە كە لە پێناوی مافەكانی كورددا تێكۆشاون. بۆ یەكەم جاریش لەناو توركیادا وشەی كوردستانی توركیای بەكارهێناوە وەك ئاماژەیەك بە ناوچە كوردنشینەكانی توركیا.

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com