لە ساڵی 2011 دا، 433 كۆمپانیای بیانی لە كوردستان تۆمار كراون  

 

 

بەپێی هەواڵی سایتی (موباشیر) دڵزار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم گوتویەتی لەساڵی 2011دا 1798 كۆمپانیا لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستاندا تۆمار كراون كە 433 دانەیان بیانین. ئەو پێیوابووە ئەمە بەهۆی سیاسەتی كرانەوەی هەرێمدایە بەڕووی كۆمپانیاكاندا. ئیسماعیل هەروەها گوتویەتی لە هەردوو ساڵی 2010 و2011 دا ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم تۆمار كراون، گەیشتۆتە 3840 كۆمپانیای ناوخۆیی و 764 كۆمپانیای بیانی.

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com