|
سڤیل:
هەولێر
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەلێدوانێكی تایبەت
بە (سڤیل)دا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە چەند
جارێكە مەلاكان لەوە ئاگادار كراونەتەوە، كە
فەتوا بدەن رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبن، ئەو
وتەبێژە ئەوەی روونكردەوە، كە لەحاڵەتی بوونی
لیژنەی فەتوادا لەكوردستان هیچ مەلایەك بۆی
نییە، كە فەتوا بدات، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف
هۆشیاری ئەوەشی دایە وەزارەتی رۆشنبیری كە
مەلاكان رادیۆ و تەلەفزیۆنەكان بۆ خۆیان
ئیستغلال نەكەن.
حاجی سەلیم كەریم بەڕێوەبەری راگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقاف لەلێدوانێكدا بۆ (سڤیل) گوتی
"ئێمە لەكۆنفرانسی (بەرەو گوتاری ئایینی
ئیسلامی هاوچەرخ) كە لە 17-19/2/2009 ئەنجام
درا، كۆمەڵێك رێنماییمان ئاراستەی مامۆستایانی
ئاینی كردووە، دەبێ گوتاری ئایینی دووربێت لە
ناوزڕاندن، هەروەها لە رێنماییەكاندا هاتووە
كە مامۆستای مزگەوت بۆی نییە رێگە بداتە هەر
كەناڵێكی تەلەفزیۆنی بۆ گواستنەوەی وتاری
هەینی بەبێ رەزامەندی راگەیاندنی ئایینی لە
وەزارەتی ئەوقاف، یان هەر بەرێوەبەرایەتیەكی
ئەوقاف لە دەڤەرەكە". لە بەشێكی دیكەی
لێدوانەكەیدا بەڕێوەبری راگەیاندنی ئەوقاف
گوتی "لەبەر بوونی لێژنەی بالای فەتوا لە
هەرێمی كوردستان بۆیە نابێ مامۆستایانی ئایینی
لە كاتی وتاری هەیینی فەتوا بدەن".
حاجی سەلیم كەریم باسی لەوە كرد كە بەشێك لە
بەرپرسیارێتیەكە دەكەوێتە سەر شانی وەزارەتی
رۆشنبیری، بەوەی كە ئەو وتارانەی لە
كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاودەكرێتەوە، پێویستە
وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری ئەو كەناڵانە بێت،
ئەگەر وتارێك یان بەرنامەیەكیان بڵاوكردەوە،
كە هاندانی تێدابوو بۆ توندوتیژی، دەبێت
وەزارەتی رۆشنبیری لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات".
ئەو گوتیشی "ئێمە لە 11/9/2011 جارێكی دیكە
رێنماییمان بۆ سەرجەم مامۆستایان ناردووەو
جەختمان لە رێنماییەكانی كۆنگرە كردووەتەوە".
لای خۆیەوە هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری
راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی رۆشنبیری لە
لێدوانێكدا بۆ (سڤیل) گوتی "ئێمە وەكو
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رێنمایی تایبەت
بە (رێكخستنی فریكوانسی سپەیس) دا كە تایبەتە
بە مۆڵەتی كاری رادیۆ و tv كە تێیدا هاتووە
تێكدانی ئاشتەوانی كۆمەڵایەتی و خێزانی، ئەو
بڕگەو بەرنامانەی كە هانی توندڕەویی و
دەمارگیریی دەدەن، لەهەموو بوارەكانی ژیاندا،
جگە لەوەش لەخاڵی یەكەمی هەمان بڕگەو ماددەدا
هاتووە كە (پێویستە میدیا بیستراو و
بینراوەكان دوور بكەونەوە لە زیانگەیاندن بە
ئەمنی نەتەوەیی) كە ئەمەش زۆر فراوان و
گشتییە.
|