|
سڤیل:
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت
لەسەرەتای ئەم ساڵ بڕیارە موچەی خانەنشینان
زیاد بكرێت، بەڵام موچەی فەرمانبەرانی تر وەك
خۆی دەمێنێتەوە.
دكتۆر فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی و
ئابوری عێراق بە "سڤیل"ی راگەیاند "لە ئێستادا
سەرقاڵی پێداچوونەوەین بە موچەی خانەنشینان،
بۆ ئەوەی لەسەرەتای ئەم ساڵا موچەكانیان
بەگوێرەی پێویست زیاد بكرێن".
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی تر كە دەنگۆی
زیادكردنی لە ئارادایە، لەو بارەوە بریكاری
وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق، رەتیكردەوە
هیچ بەرنامەیەك لەئارادا بێت، بۆ زیادكردنی
موچەی فەرمانبەران، (فازڵ نەبی) گوتی "هیچ
بڕیارێك نییە بۆ زیادكردنی موچەی فەرمانبەران
لە عێراقدا".
|