پار لێوی خۆی دورییەوە.. كوردێكی پەنابەر هەوڵی خۆكوژی دەدات  

 

 

بەگوێرەی هەواڵی یاهو نیوز، هاوڵاتییەكی كوردی ڕۆژهەڵات دوای ئەوەی بە مەبەستی خۆكوژی خۆی بریندار دەكات لە كامپی پەنابەرانی داروینەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شاهانە.
قسەكەری دەزگای كۆچبەران و هاوڵاتیبوون لە ئوسترالیا گوتویەتی باری تەندروستی ئەو كوردە ئێستا "پەسەندە". قسەكەرەكە دەڵێ ئەو كەسە ساڵی پاریش وەكو ناڕەزایی هەستا بە دورینەوەی لێوی سەرەوە و خوارەوەی بەیەكەوە.
كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ساڵانێكە روو دەكەنە وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون، لە دۆخێكی سەختدا دەژین و زۆر بەكەمی قبوڵ دەكرێن، بەتایبەتی لەم ماوانەی دوایی زۆربەی وڵاتان وەرگرتنی پەنابەریان سنوردار كردووەو هەندێ وڵاتیش زۆریان دیپۆرتكردنەوە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com