|
سڤیل:
رۆژنامەنوس (نازم دڵبەند) لەراگەیاندنی یەكێتی
نیشتمانی كوردستان و ریزەكانی ئەو حزبە دەستی
لەكار كێشایەوە.
لە یاداشتی دەستلەكاركێشانەوەی (نازم دڵبەند)
كە بەرواری رۆژی شەممە، 14/1/2012 ی لەسەرەو
كۆپیەكی لای (سڤیل) پارێزراوە، هاتووە "دوای
21 ساڵ خزمەتكردنم كە بەفیعلی لەراگەیاندنی
ئەو حزبە كارم كردووە و لێشی پەشیمان نیم،
لەئێستادا هیچ پەیوەندییەكم نە بەو دەزگایە و
نە بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان نەماوە و ئەو
موچەیەی كە لەو دەزگایەش بۆتان دابینكردووم،
ئامادەنیم چیدی وەری بگرم".
لەپەیوەندییەكی (سڤیل) لەگەڵ رۆژنامەنووس
(نازم دڵبەند)، لەبارەی هۆكاری
دەستلەكاركێشانەوە و هەڵوێست وەرگرتنی لەو
كاتەدا، گوتی "هەمیشە خۆم بەبەشێك لەو
هیلاكیانە دەزانم، كە لەرۆژانی كوردستانی نوێ
و تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بینیومە و هیچ
شتێكیش بەبێ هۆكار نابێت، كە ئێستا دەست
لەكاردەكێشمەوە، بەڵام پێموایە ئیعلانی
دەستلەكاركێشانەوەكەم بۆ خۆی زۆرشت دەگەیێنێت،
بۆیە پێویست ناكا لەئێستادا هیچی دیكە بڵێم".
دەشڵێت "لەئایندەش ئازادم لەژیانی تایبەتی خۆم
كە چۆن مامەڵە لەگەڵ داهاتوودا دەكەم".
|