|
پاش
دەربەدەربوونی زۆرەملێ بۆماوەی 20 ساڵ، هەفتەی
رابردوو عەنتەر عەنتەری كوڕی موسا عەنتەر
گەڕایەوە شاری ماردین و چووە سەر گۆڕی باوكی و
بۆی گریا و دوعا و نوێژی بۆ كرد.
رۆژنامەی تودەیس زەمانی توركیایی كە هەواڵەكەی
گواستۆتەوە، دەڵێ پاش ئەوەی لەساڵی 1991ەوە
لێی قەدەغەكرا بگەڕێتەوە ناو توركیا، 24ی ئەم
مانگە بەبڕیارێكی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان
ڕێگە درایە عەنتەر عەنتەر بۆماوەی مانگێك
بگەڕێتەوە. بەڵام عەنتەر عەنتەر گوتویەتی كە
ئەو پێیوایە نەك بۆ مانگێك، بەڵكو بۆ هەتا
هەتایە ڕێی پێدەدرێت لەوڵاتدا بمێنێتەوە.
لەبارەی هۆكاری دەركردنیەوە لەتوركیا لەساڵی
1991 ەوە، عەنتەر عەنتەر گوتویەتی "لەوانەیە
بەهۆی ئەوەوە بێت من كوردم و پشتیوانی كوردان
دەكەم و كوڕی موسا عەنتەرم، هەرگیزیش سازشم
لەسەر ئەمانە نەكردووە".
موسا عەنتەری رۆشنبیر و چالاكوانی ئاشتیی
لەپرۆسەیەكی تەمومژاویدا لەساڵی 1992 شەهید
كرا و ئێستاشی لەگەڵدابێت بێ رووداوی
كوشتنەكەی بەتەواوی روون نەبۆتەوە.
|