|
لەشرۆڤە
هەواڵێكدا ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێ جگە
لەكاركەری ئابوری، رووداوەكانی ناوچەكە وایان
كردووە توركیا و كوردانی عێراق زیاتر لەیەك
نزیك ببنەوە. توركیا لەگەڵ ئێران
لەململانێدایە و لەگەڵ عێراقی پەیوەندییەكانی
گرژی تێكەوتوە و سوریای بوەتە مەیدانی
ڕاپەڕین، بۆیە ڕوی كردۆتە هەرێمی كوردستان.
هەرچی هەرێمی كوردستانیشە ئەوە لەناوچەیەكی
نائارامدایە و ململانێ تائیفییەكانیش هەڕەشە
لەهاوكێشە ناسكە سیاسییەكان دەكەن، بۆیە
پێویستی بە هاوپەیمانێكی وەك توركیا هەیە.
بەرپرسێكی كورد كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا
بكرێ، بە ڕۆیتەرزی وتوە بە نیسبەت هەرێمەوە
توركیا خیارێكی باشترە لەئێران و تەنانەت
عێراقیش.
لە ڕوی ئابوریشەوە، نیوەی ئەو كۆمپانیە
بیانییانەی لەكوردستان كاردەكەن توركین، 80% ی
ئەو بەرهەمانەی كوردستان هاوردەیان دەكات
توركین، 70% ی هەمو ئەو بەرهەمانەی توركیا
ڕەوانەی عێراقیان دەكات دێنە كوردستان،
ڕۆیتەرز دەڵێ ئەگەر هەرێمی كوردستان دەوڵەتێكی
سەربەخۆ بوایە ئەوا بە هەشتەمین گەورە
هاوردەكاری توركیا ناو دەبرا لەسەر ئاستی
هەموو جیهان.
|