|
سایتی ئینگلیزی زمانی بیانێتی توركیایی
لەڕاپۆرتێكدا ساڵی 2011 بە ساڵی دەستگیركردنی
بە لێشاوی رۆژنامەنوسان ناو دەبات. سایتەكە
دەڵێ ئەوانەی دەستگیركراون مافی دادگاییكردنی
دادپەروەرانەیان بۆ دابین نەكراوە و بێ
گوێدانە پرەنسیپە یاساییەكان خزێنراونەتە
گۆشەی زیندان. سایتەكە دەڵێ كەمینەیەكی هەرە
كەمی رۆژنامەنوسانی دەستگیركراو بەهۆی
نوسینەكانیانەوە دەستگیر كراون و زۆرینە بە
تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێكخراوە یاساغەكانی وەك
پەكەكە دەستگیر كراون. سایتەكە دەڵێ حاڵی حازر
104 ڕۆژنامەنوس و 30 بڵاوكەرەوە لە زیندان و
لە كۆی ئەو 134 كەسە، 94 كەسیان كوردن. |