|
ئا:
سەروەر سالار چوچانی
بەشی ئینگیزی ئاژانسی هەواڵی فارس دەڵێ
حكومەتی هەرێم بەتوندی ئەوە ڕەتدەكاتەوە
رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
بگوازرێنەوە بۆ ناوچە چیاییەكانی سێگۆشەی
سنووری ئێران – عێراق - توركیا.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە لە پلانی ویلایەتە
یەكگرتوەكاندایە بنكەكانی موجاهیدین بۆ دەڤەری
ناوبراو لە هەرێمی كوردستان بگوازێتەوە،
ئاژانسەكە پرسیاری لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێم
كردووە لەڕێگەی جەبار یاوەری قسەكەری وەزارەتی
پێشمەرگە، كە وتویەتی "نە حكومەتی كوردستان و
نە حكومەتی ناوەندی لەبەغدا بە هیچ جۆرێك ڕازی
نابن بە پلانێكی لەو جۆرە".
یاوەر لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە دەڵێن
ئەمەریكا لەبارەی پلانەكەوە حكومەتی هەرێمی
ئاگادار كردۆتەوە، یاوەر ڕەتی كردۆتەوە ئەوان
هیچ زانیارییەكی لەو جۆرەیان دەستكەوتبێ، یان
خرابێتە بەردەستیان.
یاوەر گوتویەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەو
مافەی نییە بڕیاری لەو جۆرە بدات و تەنها
حكومەتی عێراق لەو رووەوە سەرپشكە.
بەڵام بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان كە
نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێ، بە ئاژانسی
هەواڵی فارسی وتوە كە كۆشكی سپی لەپەیامێكدا
داوای لە پەكەكە كردوە ئەندامانی موجاهیدینی
خەلق پەنا بدەن.
سەرچاوەكە گوتوشیەتی كۆشكی سپی بەڵێنی داوەتە
پەكەكە كە ئەگەر ئەو داواكارییەی كۆشكی سپی
جێبەجێ بكەن، لەبەرامبەردا ئەمریكا بەڵێن
دەدات هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بنكەكانی
پەكەكە رابگرێ.
بەرپرسەكەی پەكەكە گوتویەتی حاڵی حازر دیراسەی
ئەو سەودایەی ویلایەتە یەكگرتوەكان دەكات.
|