باڵابەرزترین پیاوی دونیا، كوردە  

 

 

چەند سایتێكی جیهانی ئاماژەیان بەوە كرد، كە هاوڵاتی كوردستانی باكور سوڵتان كۆسەن توانی ببێتە خاوەن ناوبانگی "باڵابەرزترین پیاوی جیهان" لەكتێبی گینسدا بەوەی درێژی باڵای 2 مەتر و 47 سانتیمەترە. ئەو هاوڵاتییە كوردەی خەڵكی ماردین، هەروەها خاوەنی گەورەترین دەست و پێیە لە جیهاندا، بەوەی درێژی دەستی 27،5 سانتیمەترە و درێژی پێی 36،5 سانتیمەترە.
دەبێ بڵێین ئەم هاوڵاتییە كوردە تا تەمەنی 10 ساڵان ئاسایی بووە، بەڵام دواتر توشی وەرەمێك هاتوە، كە وای كردوە ڕژێنی ژێردەماخی زیاد لە پێویست هۆرمۆنی گەشە دەربدات و سەرەنجام ئەم گەشە نائاساییە ڕووبدات. ساڵی 2008 بە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو وەرەمەكەی بۆ لابراوە. سوڵتان هیوای خواستوە بتوانێ بە جیهاندا گەشت بكات، بەمەرجێ ئوتومبێلێكی بۆ پەیدا ببێ، كە بە ئاسودەیی بتوانێ لێی بخوڕێ، بەڵام گەورەترین خولیای ئەوە ژن بهێنێ و منداڵی ببێ.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com