|
 
سڤیل: مەریوان عومەر
ئــەمە جەنگی نێوان نەیـــــارە مێژووییەكانە،
هەموو چەكێكی تێــدا بەكاردێنن و هەموو
گورزێكی خوار كەمەریش دەوەشێنن
ئەو دۆخە سیاسیە گەرمەی لەعێراقدا بە هۆی
شكستی گەورە لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سیاسی و
سەنگەر لەیەكتر گرتنی لایەنەكان سەری هەڵداوە،
هەروەها دەركەوتنەوەی دوژمنایەتی مێژوویی
نێوان هێزە سیاسیە تایەفیەكان لەقۆناغی دوای
داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە،
لەشەڕەقسە توندی نێوان سەركردەی حیزبی دەعوە
"نوری مالیكی" و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای
"عەممار ئەلحەكیم" و بە رووی یەكتردا
تەقینەوەی نێوانیان بەرجەستە بوو، كە كار
گەیشتە قسە بە یەكترگوتنی ئاشكرا، لەبەر
پێودانگی ئەخلاقی و دیپلۆماسی نەبووایە، جنێو
و قسەی سووكی زیاتریان دەگۆڕیەوە.
ئەمە شتێكی نهێنی نیە، كە بگوترێ دوژمنایەتی
نێوان سەرانی دەعوە و ئەنجومەنی بــــــاڵا
دوژمنایەتیەكی لەمێژینەیە و بۆ ساڵە
یەكەمینەكانی تەمەنی شۆڕشی ئیسلــــــامی
ئێران و بە تایبەت دوای هەڵگیرســــــــانی
جەنگی عێراق-ئێران دەگەڕێتەوە، كــــــاتێك
شوێنكەوتوانی حیزبی دەعوە لەلایەن
ئیرانیەكانەوە پێشوازییەكی گەورەیان لێكرا، تا
دواتر هەڵوێستەكە بە شێوەیەكی دراماتیكی لەگەڵ
كۆچكردنی خوالێخۆشبوو "محەمەد باقر ئەلحەكیم"
بۆ ئێران بە تەواوەتی گۆڕا، كاتێك توانی
بەڕەكە لەژێر پێی حیزبی دەعوە دەربهێنێت، لەو
كاتەی كە ناكۆكی لەنێوان سەرانی دەعوە و رژێمی
ئێران دروست ببوو، لەبارەی چەند مەسەلەیەكی
تەكتیكی لەپێكهێنانی حكومەتی ئێرانی و مەیلی
كۆچكردوو "خومەینی" لەپێكهێنانی بەرەیەی تازەی
ئیسلامی بە ناوی "ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی
ئیسلامی لە عێراق"، كە سەرەتا سەرۆكایەتیەكەی
بە پیاوی ئاینی ئێرانی "ئایەتوڵڵا مەحمود
هاشمی شاهروەردی" سپێردرا، لە پاشاندا بووە
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادەوەری لەئێران.
ساڵی 1981 بەرلەوەی محەمەد باقر ئەلحەكیم
وتەبێژیی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە وەربگرێت،
كە لە (1982-2003)ی خــــــــــــایاند و
ئەوكات وازی لە سەركردایەتیكردنی سیاسی هێنا و
خۆی بۆ كاروباری فیقهی و مەرجەعی
تەرخـــــــــان كرد، بە لـــــــەكوژرانی
لـــــــــــــــــەتەقینەوە تەمومژاویەكــەی
نەجــەف لە 2003دا، لەو كاتەوە ئەنجومەنی باڵا
وەك دوژمنێكی سەرسەختی حیزبی دەعوە دەركەوت،
كە پێگە و خاتری لای ئێرانیەكان لە دابەزین
دابوو. هەواڵگری ئێرانی دەستیكرد بە
پارچەپارچەكردن و جیابوونەوە یەك لە دوای
یەكەكانی، بە تایبەت كە هەرە دیارترین سەركردە
و دامەزرێنەرەكە "شێخ محەمەد مەهدی ئەلئەسفی"
وازی لەحیزب هێنا و لەكۆماری ئیسلامی ئێراندا
توایەوە و بووە یەكێك لە شوێنكەوتوانی وەلی
فەقیه لەئێران. حیزبی دەعوەش دابەش بوو و چەند
رەوتێكی تازەی لێ جیابوویەوە، هەرە
دیارتریانیان ئەو رەوتە بوو بانگەشەی تێكەڵ
بوون و ئاوێتە بوون بە رژێمی ئێرانی دەكرد.
هەروەها كوتلەی "ئەهلی بەسڕە" بەسەركردایەتی
"عەبدولزەهرە عوسمان (عیزەدین سەلیم)" ناسراو
بە "ئەبی یاسین" ئەو پیاوەی بووە سەرۆكی
ئەنجومەنی حوكم و لەبەهاری 2004 لە دەروازەی
ناوچەی سەوزدا لەسەر دەستی گروپەكەی زەرقاوی
كوژرا. ئەوكات حیزبی دەعوە كەوتە حاڵەتی
هەرەسهێنانێكی بەرفرەوانی رێكخراوەوە، دوای
ئەوەی زۆر لەئەندامانی كە رەگەزمانەی ئێرانیان
نەبوو، وازیان هێنا و بەرەو وڵاتە عەرەبیە
دراوسێكان و ئەوروپا كۆچیان كرد.
نوری مالیكی لەدیمەشق مایەوە و سەركردایەتی
لقێكی حیزبە دابەشبووەكەی دەكرد،
لەرووداوەكاندا هیچ قورساییەكی ئەوتۆی نەبوو،
نوسینگەكەی دەعوە لەدیمەشق شوێنێك بوو بۆ
رێكخستنی كاروباری پەساپۆرت و وەرگرتنی
رەزامەندی هاتنەژوورەوە لەلایەن هەواڵگری
سوریاوە، لەمە زیاتر نەبوو، چونكە قورسایی
كارەكان بۆ ئەنجومەنی باڵا گوازرابوویەوە، كە
لەگەڵ هەواڵگری سوریا و باڵوێزخانەی ئێران
پلاینیان بۆ كردە و چالاكیەكانی نێو عێراق
دادەڕشت، بەتایبەت لەساڵی 1982 كە ئێران و
سوریا پێداگیرییان كرد، كەنابێ لوتكەی وڵاتانی
بێلایەن لە بەغدا ببەسترێت، چونكە بڕیار
درابوو لەوێ ببەسترێت.
بەو شێوەیە بەهۆی كردە تیرۆركاریەكانەوە،
لەنێوانیاندا تەقانەوەی وەزارەتی پلاندان كە
لەلایەن هەواڵگری وڵاتانی دراوسێ و نوسینگەی
"ئەبو بیلال" جێبەجێ كرا، لوتكەكە لەبەغدا
نەبەسترا و بۆ "نیودەلهی" گوازرایەوە، ئەمەش
یەكێك بوو لەگەورەترین ئەو گورزانەی ئەوكات
بەر رژێمی پێشووی عێراق كەوت. كارەكەش
بەهەماهەنگی نێوان هەواڵگری دیمەشق و تاران و
چالاكی پیاوانی ئەنجومەنی باڵا ئەنجامدرا.
لەحیزبی دەعوە تەنیا "عەلی ئەدیب" لە ئێراندا
مایەوە. بەڵام "ئیبراهیم جەعفەری" پەنای بردە
بەر بەریتانیا و تەنیا خەریكی نوێژ و كاری
دەعوە و سەركردایەتیكردنی كاروانی ساڵانەی
حاجیانی پەنابەری عێراقی بوو لەئەوروپا، تا
(ئازادكردنی عێراق) و كۆنگرەی لەندەن لە 2002،
كاتێك حیزبی دەعوە دژایەتی جەنگی ئەمریكای كرد
بۆ رووخاندنی رژێمی سەدام، بەرلەوەی بگاتە
كورسی دەسەڵات و ناز و نیعمەت و تاموچێژی
دەسەڵات بزانێت و توند دەستی پێوە بگرێت و
ئەمڕۆ لە پێناویدا بجەنگێت و بمرێت.
دواین قسە بەیەك گوتنی نێوان برا دوژمنەكانی
ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی، جەنگێكی كۆنە،
پەلامـــــــارەكانی مــــــــــــــالیكیش
لەدژی ئەلحەكیم و گروپەكەی، وەڵامدانەوەی
مانۆڕی ئەمەی دواییان بوو بۆ رووخاندنی
حكومەتەكەی مالیكی و لادانی لەپۆستەكەی، چونكە
مالیكی باش دەزانێت دەرچوونی لەدەسەڵات
بەشێوەیەكی كۆتایی دەبێت و جارێكی تر حیزبی
دەعوە هەرگیز بەو شێوە مارپێچیەی ناگاتەوە
بەدەسەڵات.
بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لەئارادایە، جەنگێكی
راستەقینەی نێوان نەیارە مێژووییەكانە، تێیدا
هەموو چەكێك بەكاردەهێنن و هەموو گورزێكی خوار
كەمەریش دەوەشێنن. عەممار حەكیم هەرچەندە
یەكێكە لەگەورەترین دۆڕاوەكانی دواین
هەڵبژاردن (چونكە حیزبەكەی تەنیا 7 كورسی
بەدەست هێناوە)!! بەڵام وەك كەسێك كە
سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنابێت مامەڵە
دەكات، بە پەنابردنە بەر خرۆشاندنی جەماوەر و
شێوازی بەستنی كۆنفرانس و رەخنەگرتنی توندی
لەكارەكانی حكومەتی عێراقی.
هەرچەنــــــــــدە وەزارەتە سیادیەكانیش هەر
لەژێــــر دەستی وەزیرەكانی ســــــــــــــەر
بەحەكیمدا بووە، وەك وەزارەتی دارایــــــی
"بەیان جەبر". لەخۆمەڵاسدان و بۆسە نانەوە بۆ
مالیكی، رەوتی سەدری فەوزاخوازیش هاوكاری
ئەلحەكیمە، هەرچەندە ئەوان بەهۆی بەرژەوەندیە
شەخسیەكان و ناكۆكیە خانەوادەییەكانی نێوانیان
هیچ سۆزێكیان بۆ ئەلحەكیم نیە، بەڵام
دژایەتیكردنی مالیكی كۆیكردوونەتەوە.
هاوپەیمانیەتی نێوان سەدریەكان و سەرانی
ئەنجومەنی باڵا وەك زەواجی كاتی "موتعە"
وایە،!! لەگەڵ نەمانی مالیكی لەپۆستەكەیدا ئەو
هاوپەیمانیەتیەش نامێنێت. لەگەڵ شكتسخواردنی
لایەنە عێراقیەكانیش لە پێكهێنانی حكومەت،
بەجۆرێك كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
دەستوەربداتە پڕۆسەكە، باشترین ناوێك كە
لەململانێ و دووبەرەكی تازەی نێوان لایەنە
عێراقیەكان بنرێت "جەنگی لایەنە بچووكەكانە" .
تخوا من بەهەڵەدا چووم؟
داود ئەلبەسری - ئیلاف
|