|
بۆ بەڕێز /
سەرنووسەری گۆڤاری سڤیل
بابەتێكی بڵاوكراوە لەگۆڤارەكەتان لەهەفتەی
16/7/2010 سەرنجی ڕاكێشام گوایە من و چەند
دپلۆماتێكی دیكەی بەریتانی داوامان لەحیزبی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردووە ڕاپۆرتی
نووسراومان دەربارەی بارودۆخی سیاسی لەهەرێمی
كوردستاندا بۆ ئامادە بكەن.
من پێشبینی ئەوە دەكەم كە بەڕێزتان بزانن كە
ئەم هەواڵە بەهیچ شێوەیەك بنەمای نیە.
ئەندامانی ئەم باڵیۆزخانەیە بە منیشەوە
بەشێوەیەكی رێكخراو چاوپێكەوتن لەگەڵ هەموو
لایەنە بەشداربووەكانی عێراق دەكەین و
تیایاندا حیزبی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
تاكو لەنزیكەوە ئاگاداری پێشهاتە سیاسیەكانی
ناوەخۆی عێراق بین، ئەمەش كارێكی ئاسایی
دپلۆماسییە.
بۆ بەرژەوەندی ڕاستی و میدیای بەرپرس، زۆر
سوپاسی بەڕێزتان دەكەم كە ئەم نامەیە
لەشوێنێكی بەرچاوی گۆڤارەكەتان بڵاوبكەنەوە بۆ
زانینی خوێنەرانتان.
لەگەڵ ڕێزماندا.
جێرمی مەككەیدی،
كونسوڵی گشتی هەولێر
تێبینی:
ئێمە لە بارەی ئەو بابەتەوە بەڵگەی پێویستمان
هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی لە
دادگا سكاڵای تۆمار كردووە، بەڵگەكان لە
دادگادا دەخەینەڕوو.
سڤیل
|