عومەر ئاغای سورچی: بە كاك مەسعودم گۆت ئەگەر تەعویزم نەكەیتەوە دەچمە ناو گۆڕان
چونكە ئەوان دژی ئێوەنە
 

 

 

سڤیل: رێبوار رەزا چوچانی

عومەر ئاغای سورچی لەو دیمانەیەدا هەم وەك سەرۆكی پارتی پارێزگاران، هەم وەك بنەماڵەی سورچی قسە دەكات، لەبەر ئەوەی زۆر تەئكیدی لەوە دەكردەوە كە قسەكانی وەك خۆی و بێ دەسكاری بڵاو بكرێتەوە، بۆیە هەوڵمانداوە كەمترین دەسكاری لایەنی زمانەوانییەكەشی بكەین.
***
سڤیل: چ سەرنجێكت هەیە لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان؟
عومەر ئاغای سورچی: پێش هەموو شتەك زۆر بەخێر بێن، سوپاستان دەكەم لەوەی كەوا هاتون لۆ ئێرە، من بە خۆم حەزم لێ نیە زۆر تەداخولی قەزایەی سیاسی بكەم، چونكە لێی دوورین، فەترەیەكی زۆرە ئاگام لەهیچ شتێ نیە، نە هیچ ئیجتیماعێك نە هیچ شتەكی ئێمە نەچووینە ناوێ، هەتا من مەعلوماتم هەبی لەسەر و بەحسی بكەم.
سڤیل: بۆچی دوورن ئایا هۆكارەكە چییە؟
عومەر ئاغای سورچی: وەڵاهی نازانم، ئێمە گلەییمان لەكن جەنابی كاك مەسعود كرد، فەترەیەك پێشی ئێستا دیتم، ئەو گۆتی من ئاگام لەو شتانە نیە و ئێمە زیاتر لەسەر مەكتەبی سیاسی و عیلاقات بەحسمان كرد، كە ئەوان نایانەوێت ئێمە نێزیك بین، ئێمەش ئەوە دوو ساڵ زیاترە، قەتعییەن لەهیچ كۆبوونەوەیەك حازر نەبووینە، تەداخولی هیچمان نەكردییە و بەحسی هیچیشمان نەكردییە، جا لەبەر ئەوە ئەمن باسی هەر بەحسەكی لەبۆ تو بكەم، پێموایە خیلافە، لەبەرئەوەی گوێم لە هیچ شتەكی نەبووە.
سڤیل: پارتی و یەكێتی بۆ بەو شێوەیە مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەن؟
عومەر ئاغای سورچی: ئیتر نازانم بەڵكو من غەڵەتیشبم، من وام تەسەور دەكرد، جار بە جار ئێمە عیلاقەمان لەگەڵ جەنابی كاك مەسعودی بوو، جار بە جار چووینە لای، لەبەرئەوەی مەكتەبی سیاسی و حیزب ئەوانەی لەگەڵ ئێمە نەكرد، من لەو فەترانە بەحسم كرد لەگەڵ كاك مەسعود، كاك مەسعودیش زۆر بە ئیجابی جوابی دامەوە، باش بوو لەو قسانەی كە لێمان كردن، هەندێك شت هەنە وتمان ئەمەش مەغدوورین، هەم حیزبی موخافیزین و هەم عەشیرەتی سورچی، گوتمان هەندێك مەسائیل هەیە حەزمان لێیە لۆمان بكەیت، ئەو مەسائیلانەش هەمووی بە نووسین لۆمان دانا و كاك سیداد مەوجود بوو، كوڕی كاك نیهادی مەوجود بوو، گوتم عیلاقاتی پارتی هیچ عیلاقاتێكیان لەگەڵ مەدا نیە، بەس بەو فەترانە عیلاقات سەری لەئێمەدا، دیاربوو تەوجیهاتێكی لای كاك مەسعوی تێدابوو، ئەمنیش مەوجود بووم و دەعوەتەكیشیان كردین، بەس رەمەزانە، ئێستا تەقریبەن لێك نێزیك كەتینە، ئێمە لەو رۆژەوە هاتینەوە لەگەڵ پارتیدا بووینە و قەتعییەن لەپارتیش دوور نەكەتینە، هەموو جارەكیش رەئی خۆمان هەر دایتە پارتی و هەر لەگەڵیدا بوینە، فكری وەشمان نیە رۆژەك لێی وەدور كەوین، زۆر زۆر تەعاون دەكەین لەگەڵ پارتی، هەتا پارتی لەمە بە دوور دەكەوی، كەنگیش ئەو وەدور كەوت خۆ نایگەینێ، ئەو بە قوەتترە.
سڤیل: بەڵام داواكارییەكانی ئێوە چی بوو، كە بە سەرۆكی هەرێمتان داوە؟
عومەر ئاغای سورچی: داواكارییەكانمان شتی مەعقول بوون، مەسەلەن بەنیسبەت جادەی ناو گوندەكانی سورچییان، چونكە بستەك جادە لەناو سورچییان قیرتاو نەكرایە، هەندەك جێ ئەگەر قیرتاوی پێگەشتبێت راوەستاوە و نەكراوە، مەسەلەن هەندەك تەقاعودمان هەبووە راوەستایە، وەختی خۆی تەقاعودی ئێمەیان لۆ كابرایەكی كرد، كە هیچ پێشمەرگە نەبووە، لەباتی ئێمە لۆ جەوهەریان كردییە، جەوهەریش چ پێشمەرگە نەبووە، قەت ئێرەی نەدیتییە لە دەرێ لێیدانیشتییە، قەت خەسارەتی لێنەكەتییە، بەڵام ئەوان تەعامولییان لەگەڵ جەوهەری كرد و بە خۆشم نازانم سەبەبی چییە، هەموو شتیان بەو دا و عائیلەی سورچیش كەس ئیستفادەی نەكرد.
سڤیل: بەڵام باس لەوە دەكرێت كە ئێوە نیگەران بوون لەو تەعامولەی پارتی لەگەڵ جەوهەر، ئایە هۆكارەكەی چییە؟
عومەر ئاغای سورچی: نەخێر ئێمە لەو حیزبانە نین، كە هەندە بە قوەت و بە توانا بین نیگەران بین، تەداخولی ئەوانمان نەكردییە، ئەوە رەئی خۆیتیان، ئەوە رەئی كاك نێچیری بوو، كەوا دەروێكی زۆری لەگەڵ گێڕا و گوتمان ئەوان خۆیان وایان پێ باشە و گوێشمان نەداوەتێ، ئەبەدەن نە تەعویزمان وەرگرتییە و شتێكیان لۆ ئێمە نەكردییە، گێشمان نەداوەتێ و هەموو ساڵەكیش سەرمان لەكاك مەسعود دایە، من شەخسی خۆم كاك مەسعودم خۆشدەوێت، پیاوەكی مەعقولە و چ موشكیلەم لەگەڵی نییە.
سڤیل: ئێوە كێشەتان چیە لەگەڵ یەكێتی؟
عومەر ئاغای سورچی: هیچ كێشەكم نیە لەگەڵیان، هەموو برادەرێ منن، بەڵام وەختێ خۆ كە هجوم كرایە سەر گوندی مە و هاتنە سەر كەرەكین، ئەمن لەئیرانێ بووم، كە گەڕامەوە چوومە سلێمانی چونكە گوند نەمابوو، چوینە لای مام جەلال، لەفەترەی بیدایەت تەعامولی لەگەڵ ئێمە كرد، لەئاخری شكم كرد مام جەلال غەرەزەكی لەمن هەیە، بەس من هیچ شتەكی خراپم لەگەڵ مام جەلالی نەكردییە قەت، كە گوایە من تەعامول دەكەم لەگەڵ حكومەتی عێراق لۆ كوشتنی وی، بەڵام دوو برازای من هەنە، ئەوانە لەگەڵ موخابەراتی عێراق ئیشیان كرد، لەگەڵ مام جەلالیش ئیشیان كرد، ئەوانە هاتبوون گۆتبوویان ئەمە هاتینە عومەر دەیەوێت ئەتۆ بكوژێت.
سڤیل: واتە ئەو گومانی ئەوەی هەبووە لەئێوە؟
عومەر ئاغای سورچی: وام تەسەور كرد، منداڵەكانی ئێمەیان گاز كردبێ، ئینجا هەر یەكێ منداڵەكی تێگەیاندبوو، گۆتبوویان وەرن ئەنگۆ ببنە رەئیس حیزب و ئەو بكوژن و لەناوی ببەن، منداڵەكانی منیش بە گوێی وانیان كرد، دەنا خۆ من منداڵی خۆم ناكوژم، توانیم هەڵبێم، خەڵكیش هەبوو لەناو یەكێتی و ئێران كە تەعامولیان لەگەڵ من كرد و هاتمەوە و جوابەكم بۆ كاك مەسعودی نارد، ئەویش جەماعەتی ناردە ئیرانێ ئەمنیان دیتەوە و هاتمەوە هیچ موشكیلەمان نەبوو، لەو وەخەتەوە كە هاتینەوە خەلاس و بڕایەوە و هیچ شتێك لۆ ئێمە نەكرایە. كاك مەسعود ئەو جارە قسەی دامێ و لەپێش من سیدادی تێگەیاند، گۆتی ئیشەكانی كاك عومەر هەموان جێبەجێ بكە، هەتا ئێستاش هیچ دیار نییە.
سڤیل: بەڵام پەیوەندی ئێوە و ئێران لەسەر چ بنەمایەك بوو؟
عومەر ئاغای سورچی: ئێمە عیلاقاتمان لەگەڵ ئیرانێ باش بوو، حكومەتی ئیران تەعامولی لەگەڵ ئێمە ئەكرد، من بەخۆم وەختی خۆی زۆرم تەعاون لەگەڵ ئیرانێ كردییە، بەهۆی سەدی بێخمەوە، ئێرانیش قسوری لەگەڵ من نەكرد بەقەدری حار، بەس مانع هەبوو زۆر موساعەدەم بكات، بەڵام كردیشی، زۆر سوپاسی ئێرانێ ئەكەم، تەعاونیان لەگەڵ هەموو حیزبەكان هەبوو و هەموو پێكەوە دەچووینە ئێرانێ، بەس تەعاونەكەیان زۆر نەبوو، وەك ئاغای موحەمەدی بە قادر عەزیزی دەگۆ، تەسەوری ئەوە نەكەن ئێمە تەعاونێكی وەهاتان بكەین، برێن ئەژییەن، تەعاونی ئێمە دڵۆپ دڵۆپ و قەترە قەترەیە، تەعاونی ئیران لۆ ئێمەش قەترە قەترە بوو، ئێمە دەمانویست بژین و نەفەوتێین.
سڤیل: بەڵام پەیوەندیتان لەرێگەی كێوە بوو؟
عومەر ئاغای سورچی: ئەمن بەخۆم پێشی ئیرانم هەموو ئەناسی، مەسئولەكانی ئێران موحافزی ورمێم ئەناسی، هەواڵگری ئیرانێ هەموویم دەناسی، وەزیرم ئەناسی، وەكیل وەزیرم ئەناسی، عیلاقاتم هەبوو لەگەڵ ئیرانێ.
سڤیل: بۆچی پارتی پارێزگاران تەنها تایبەتە بە عەشیرەتی سورچی؟
عومەر ئاغای سورچی: كێ وارێ تایبەتە بەسورچی؟، حیزبی ئێمە سورچی كمی تیایە، هەموو عەشرەتەكانمان هەیە و هەموو وەكی یەكن هیچ فەرق ناكات، عەشیرەت شتەكە و حیزبیش شتەكە، ئێمە وەك سورچی لەگەڵ یەكدی زۆر باشین، ئێستاش حالیەن لەگەڵ كاك مەسعود زۆر باشین.
سڤیل: هەوڵتان نەداوە بۆئەوەی لەگەڵ كوڕەكانت پارچەكەی تری پارێزگاران یەكبگرنەوە؟
عومەر ئاغای سورچی: یەكدی ناگرینەوە، من هیچ ئیلاقەم لەگەڵیان نیە ئەبەدەن، نە تەلەفۆنیش و نە خەبەر و نە ئەولا و ئیملا، ئەوان ئەوەی خەراب بێت بەرانبەر منیان كرد، بە قسەی مام جەلال، كە چم نەكرد بوو و زدی مام جەلالیش نەبوومە هیچ رۆژەك لە رۆژان، هیچ رقم لەیەكێتیش نیە و هەموان برادەری منن، هەبی و نەبی لەگەڵ مام جەلال ئەو رقی لەمن ئەبیتەوە، ئەمن نەزانم ئەو چی دەویست، ئەیوست لەناوم ببا، ئەویست بمشكێنی، قەزییەكە نازانم، بەس محاولەی كوشتنێیان كردم.
سڤیل: واتە بە قسەی مام جەلال دەیانویست تۆ بكوژن؟
عومەر ئاغای سورچی: بەڵێ، منداڵەكانم و برایەكانم و برازاكانم هەموو رێكەتبوون، هەر یەك یەكێكیان ئیقناع كردبوو.
سڤیل: بەڵام تۆ داوای یاساییت لەسەر تاڵەبانی تۆمار نەكرد؟
عومەر ئاغای سورچی: نەخێر، كا لێرە مەحكەمە هەیە، مەحكەمە پارتی و یەكێتییە، مەحكەمە چییە، وە نەبێت نەوێرم بەڵام كەس لێناپرسێتەوە، ئەمن 20 شكایەتم هەیە كەس لێناپرسێتەوە، محامیش نەوێرێت بێت.
سڤیل: بەڵام ئەگەر دادگاكان سەربەخۆ بن تۆ ئامادەیت داوای یاسایی تۆمار بكەیت؟
عومەر ئاغای سورچی: ئەمن ئەگەر شكایەتیش بكەم، بەبێ پرسی كاك مەسعودی نایكەم، جارێكی تر حێدز بووم رۆشتم ویستم شكایەتێ بكەم، محامیشم گرتن لەئومەمی موتەحیدە، كە ویستم شكایەت بكەم لەسەر شتی خۆم، كە موڵك و شتم بگەڕێتەوە، وتیان كاك مەسعود دەرێ بگەڕێتەوە، ئەمنیش گەڕامەوە، وتم با موڵكەكەم نیوەم بدەنەوە، یان چارەگەكم بدەنەوە، كە پارتی بردیتی خۆ تاڵەبانی نەیبردییە، گۆتم با چارەگەكم بدەنەوە، چونكە مارێ من ئەگەر چارەگەكیشم بدەنەوە هەر زۆرە.
سڤیل: ئەو زیانەی بە موڵك و ماڵەكەی تۆ گەیشت بای چەند دەبوو؟
عومەر ئاغای سورچی: ئەو زیانەی كە بە من گەشتووە لە 200 ملیۆن دۆلار زیاتر بوو، هەر زێڕ و پارە، من هەموو شتم هەبوو، سێ شیری ئەڵماسم هەبوو، دوو دەمانچەی زێڕم هەبوو، تفەنگێكی زێڕم هەبوو كیفەكەشی هەر زێڕ بوو بە 4 ملیۆن دینارم كڕی، 15 هەزار لیرەی زێڕم لەناو قاسەی هەبوو، 22 قاڵبی زێڕم هەبوو لە هەشت كیلۆیی هەتا 2 كیلۆیی، ئەو مافورەی من هەمبوو لەدنیادا نەبوو، 200 مافووری كاشانم هەبوو، 81 مافورم هەبوو لەیەك غورفەی هەموو كاشان و تەبرێزی دەرەجە ئولا، چەند سەیارەیان بردییە چەند ئەسلێحەیان بردییە، بڵێم چی ئەوە هەمووی چوو، بایی 200 ملیۆن دۆلار دەبوو، ئێستاش لە خەلیفان هەموو ئەو خەڵكە خانی لەسەر عەرزی من دەكات، كەس نیە بڵێ لۆ، بە كاك مەسعودم وت ئەوانە براون، ئەویش زۆر بە ئیجابی جوابی دایەوە، ئەمن گوتم ئەتو مەشغوڵی بیكە عایدی كاك سیداد، بەڵام ئەوە 2 مانگە ئەویش هیچی نەكردییە.
سڤیل: بودجەی حیزبەكەتان چەندە و چۆنی خەرج دەكەن؟
عومەر ئاغای سورچی: وەڵاهی چ نیە و بەحسیشی ناكەم، چونكە بودجە چ نیە و قیمەتی نیە.
سڤیل: پەیوەندیتان لەگەڵ حیزبەكانی تر چۆنە؟
عومەر ئاغای سورچی: عیلاقاتمان لەگەڵ هەموو حیزبەك باشە و هەموان برادەرن.
سڤیل: پەیوەندیتان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا هەیە؟
عومەر ئاغای سورچی: وەڵاهی هیچ عیلاقەمان لەگەڵی نیە، بەس خۆشم دەوێت و رقم لێینابیتەوە، كاك نەوشیروان وەختی خۆ، كە گەڕامەوە یاریدەشی دام، پێم پیاوەكی خراپ نییە.
سڤیل: بەڵام كە یارمەتی داویت بۆ پەیوەندیتان نیە؟
عومەر ئاغای سورچی: وەڵا من بەخۆم لەگەڵ پارتی دامە و لەمەنتیقەی پارتیمە، حەزم لێی نیە ئەولا و ئیملا بكەم.
سڤیل: ئەی لە داهاتوودا ناتانەوێت پەیوەندیتان لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا هەبێت؟
عومەر ئاغای سورچی: من بە كاك مەسعودم وت ئەگەر لەمەودوا چاو نەدەیتە ئێمە، دەچینە ناو گۆڕان، گۆتی لۆ گۆڕان، گۆتم وەڵا ئەوڕۆ گۆڕان زدتانە، ئەمنیش ئەچمە كن ئەو كەسەی كە زدتان بێت، خۆ ناچمە كن ئەو كەسەی كە دۆستتان بێت و برادەرتان بێت، گۆتم دەچمە كن گۆڕان یان یەكگرتووی ئیسلامی، كە ئەوانە رقیان لەئێوە دەبێتەوە.
سڤیل: ماوەكانی پێشوو ناوی تۆش بڵاو كرایەوە كە لەگەڵ سەرۆك جاشەكان دادگایی بكرێیت، پێتوایە كێ لە پشت ئەو كارەوە بووە؟
عومەر ئاغای سورچی: نەوەڵا ئەوە درۆ و دەسەلەی مەجەلا و جەریدایە، هەر ئەساسی نیە، ئەمن رەئیس مەحكەمەشم دیتییە، هەموو درۆ و دەلەسەی ئەنگۆیە، ئەنگۆ لۆ خۆتان دەنوسن ئەوە جاشە مەحكەمەی دەكرێتن، خۆ مەحكەمە لە یەك كەسی نابیت، ئەوڕۆ مەحكەمەی خۆیان پێناكرێت، دەبا مەحكەمەی نەوشیروانی بكەن، دەبا بچنە كن نەوشیروان، مەحكەمی چی كاكە ئەوە فشەیە، هەمووی درۆ و دەلەسەیە، هەموو كلاواتی ئینگۆیە، ئەسلەن ئەگەر جاش هەبن لە جەرائیدان پێكهاتینە، باشە ئەو جەرائیدانە كەنگێ پێشمەرگە بووینە، یەك كەسی لۆ من بینە با پێشمەرگە بی، قورعان بە حەقت بە ساحێبت، من لەجیاتی پارتی بم، هەر مجەلەیەك هەر جەریدەیەك باسی یەك عائیلەی یەك بەشەری بكات، قەزای لەسەرەكەمەوە و واناكەم یەك لەناو ئەوان بمێنێ هەمووی دەكوژم، ئەوجا با من موجریم بم.
سڤیل: بۆچی؟
عومەر ئاغای سورچی: عەیب نیە ئەنگۆ باسی عائیلە ئەكەن، بڕۆ ئەنحای عالەم بگەڕێ، كەس هەیە لەسەر عائیلەی كەس ئیش بكات، ئیلا لەكورد بچییە دەرێ.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com