|
دوای
ئەوەی بۆ دەزگاكانی هەواڵگری و مێدیای
دانیماركی، پەیوەندی نێوان ڕۆژتیڤی و پارتی
كرێكارانی كوردستانی ئاشكرا كردبوو، چەندین
هەڕەشە لەلایەن ڕەوەندی كوردییەوە ئاراستەی
مەنوچەهر زونوزی كراوە، بۆیە خرابووە ژێر
چەتری پارێزەران لەلایەن پۆلیسەوە. بەڵام
سەرەڕای ئەوەش بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی
دانیمارك، ناوبراو دیسان لەژێر هەڕەشەی جددیدا
بوو. بۆیە بەپێی نوێترین هەواڵی سایتی
كۆپنهاگن پۆستی دانیماركی حكومەتی دانیمارك
بڕیاریدا ناسنامە و شوێنێكی نیشتەجێبوونی نوێ
بە مەنوچەهر زونوزی بەڕێوەبەری كارگێڕی پێشووی
ڕۆژ تیڤی ببەخشێ.
|