|
ئا:
سەروەر سالار چوچانی
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی تودەیس زەمانی
توركی، لەگفتوگۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی كۆرێرێ
دێللا سێرای ئیتاڵی، هۆشیار زێباری وەزیری
دەرەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی عێراق نیگەرانی
دەربڕیوە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەكی هەریەكە
لە باراك ئۆباما و پارتی داد و گەشەی
فەرمانڕەوای توركیا لە هەمبەر عێراقدا. زێباری
گوتویەتی "ئێستا بۆشاییەكی ترسناكی دەسەڵات
لەعێراقدا هەیە كە هەڵەی ئۆبامایە. ئۆباما
وازی لە ئێمە هێنا. وڵاتانی دراوسێش
دەستێوەردان لە سیاسەتی ئێمەدا دەكەن".
زێباری دوپاتی كردۆتەوە كە ئەو هوشداری داوەتە
واشنتۆن سەبارەت بە كشانەوەكە و دووپاتی
كردۆتەوە كە ئەو بۆشایی دەسەڵاتەی لەعێراقدایە
لەلایەن وڵاتانی دراوسێ پڕ دەكرێتەوە و
گوتویەتی: "با واشنتۆن ئه‌وه‌ی له‌بیر بێت،
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ئه‌فغانستان له‌ده‌ست
بدات، ته‌نیا ئه‌فغانستانی له‌ده‌ست داوه،
به‌ڵام به له‌ده‌ست دانی عێڕاق، رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست ده‌دات".
ڕۆژنامەكە سەبارەت بە سەركەوتنی گروپە
ئایینییەكان پرسیاری لە زێباری كردوە، لە
وەڵامدا ئەوەی بە كێشەیەكی جددی داناوە.
زێباری گوتویەتی "توركیا زیاتر لە جاران
دەستێوەردان لە لوبنان و غەززە و سوریا و
عێراقدا دەكات. توركەكان زیاتر لە جاران و
بەشێوەیەكی بێوێنە چالاكن. ڕاستیت دەوێ، ئەمە
دەبێ بە هێزێكی پێچەوانە باڵانس بكرێتەوە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق ده‌ڵێت: له‌باره‌ی
بووش و ئۆباما ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که بووش
کابرایه‌ک بوو بڕیاری خۆی ده‌دا و جێ‌به‌جێی
ده‌کرد و هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی له‌به‌رچاو
ده‌گرت، به‌ڵام ئۆباما هه‌ر بڕیاره‌کی دابێت،
به نیوه‌چڵی به‌جێیهێشتووه.
|