|
سڤیل: تایبەت
دەستەی نەزاهەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
دەخرێتە سەر ئەنجومەنی ناوەند، دەكرێت بە
دەزگای نەزاهە و پێداچوونەوە، ئەندامێكی
سەركردایەتیش دەڵێت "ئەوان لەدەزگا حیزبییەكان
دەكۆڵنەوە".
دەستەی نەزاهەی یەكێتی كە فاروق جەمیل وەزیری
پێشووی داد سەرۆكایەتی دەكرد، بەر لەماوەیەك
بە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك و ستافەكەی
هەڵوەشایەوە، بەڵام فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی
سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،
رایگەیاند ئەو دەستەیە دەكرێتە دەزگای نەزاهە
و پێداچوونەوە و دەخرێتە سەر ئەنجومەنی
ناوەند، ئەسەسەرد گوتی "دەزگای نەزاهە و
پێداچوونەوە دادەمەزرێت و دەخرێتە سەر
ئەنجومەنی ناوەند، بەڵام ئەو دەزگایە پەیوەندی
بە كاری حكومییەوە نیە و لەو كەسانەی حكومەت
ناكۆڵێتەوە، بەڵكو لەدەزگا حیزبییەكانی خۆمان
دەكۆڵێتەوە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (سڤیل كەوتوون)،
دوای تەواوبوونی پەیڕەوی، بودجەی تایبەت بۆ
ئەنجومەنی ناوەند دادەنرێت، سەبارەت بە موچەی
ئەندامانی ئەنجومەنیش ئاسۆی شێخ نوری ئەندامی
ئەو ئەنجومەنە بە (سڤیل)ی گوت "ئێستا پێشنیار
كراوە بۆ مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن، بەڵام
لەبەرئەوەی زۆربەی زۆری ئەندامەكانی
لەدەزگاكانی تر موچەیان هەیە، باسی ئەوە كراوە
كە چۆن موچەیان بۆ دابین بكرێت، بەڵام
ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت تەنها یەك موچەیان
هەبێت، لە هیچ فەرمانگەی حكومی و ئۆرگانەكانی
حیزبی موچەی تری نەبێت".
|