|
جەواد
ئۆنەش، جێگری پێشووی راوێژكاری دەزگای MİT
لەدیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی TARAF دەڵێت
"سەرەتا سوپا لەگەڵ ئۆجالان كۆبوونەوەی كرد،
لەدوای ساڵی 2006 دەزگای MİT، ئەمنیەت و
سیاسەتی مەدەنیانە ئەم رۆڵەی گرتە ئەستۆ".
ئەم بەرپرسە خانەنشینە، جەت لەوە دەكاتەوە ئەو
دانوستانەی لەئیمڕالی لەگەڵ ئۆجەلان كراوە، بۆ
گەیشتن بە رێككەوتن نەبوو، تەنیا بۆ
بەرقەراركردنی ئاگربەست و دەستبەرداربوونی PKK
لەچەك بووە "بێگومان دوای ئەوەی ئۆجالان
دەستگیركرا، لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا،
ئەمەش لەهەمان كات دێتە واتای چاوپێكەوتن.
بەڵام لەبەرئەوەی گرتووخانەی ئیمڕالی لەژێر
كۆنتڕۆڵی سوپا دابوو، زۆربەی ئەم
چاوپێكەوتنانە لەلایەن سوپا ئەنجامدران. سوپا
بۆ ماوەیەكی درێژ كۆنتڕۆڵی ئیمڕالی كرد. سوپا
زۆر بەكەمی زانیاریەكانی دەدایە MİT و
ئەمنیەت. ئەم قسانەی ئۆنەش لەكاتێكدا دێ كە
هەردوو پارتی ئۆپۆزسیۆن CHP و MHP بانگەشەی
رێككەوتنی حكوومەت لەگەڵ PKK دەكەن.
|