|
سڤیل: هەولێر
كارمەندێكی بانكی موسڵ لەهەولێر فەرمانبەرێك و
پاسەوانێكی بانكەكەی كوشت و دواتر خۆیشی كوشت.
10 دەقیقە پێش بانگی ئێوارەی رۆژی 2/9/2010 لە
بانكی موسڵ لەگەڕەكی ئیسكانی شاری هەولێر،
فەرمانبەرێكی بانك كە خەڵكی تەیراوەی شاری
هەولێرە، فەرمانبەرێكی هاوڕێی خۆی لە بانك كە
هاوڵاتییەكی مەسیحی شاری موسڵە و پاسەوانێكی
بانك كە خەڵكی گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێرە
كوشت، دواتر خۆیشی كوشت.
سەرچاوەیەك بە سڤیلی راگەیاند كە بەهۆی
كامێرای چاودێری كە لەبانك دانراوە، وێنەی
رووداوەكە تۆمار كراوە، كە ئەو كاتەی بكوژ
فەرمانبەر و پاسەوانەكە دەكوژێت و دواتریش خۆی
دەكوژێت. سەرچاوەكە لەبارەی هۆكاری رووداوەكە
هیچ زانیارییەكی زیاتری نەدا.
|