|
پێناسە:
خوێنهێنەرەكان ئاسایی زمانەیان تێدایە، كە
ڕێگەی بەرە پێشچونی خوێن دەدات، بەڵام ناهێڵێت
بەرەو دواوە بگەڕێنەوە، بەڵام لەم بارەدا
زمانەكان كارایی لەدەست دەدەن و لەئەنجامدا
خوێن بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و خوێنهێنەرەكە
لەو شوێنەدا دەئاوسێت و پێچ دەخوات. جگە
لەكاریگەرییەكەی لەڕووی جوانكاری و دەرونیەوە،
حاڵەتێكی بەئازاریشە و ڕێگە خۆش دەكات بۆ
توشبون بە چەندین حاڵەتی ترسناكتر. زیاتر
لەقاچدا و لەخوێنهێنەرەكانی ڕووكاردا ڕوو
دەدات تا ئەوانەی لەقوڵایی شانەكاندان.
نیشانەكانی:
* ئازار لەقاچە توشبووەكە بەتایبەت دوای وەرزش
و لەشەواندا *دەركەوتنی خوێنهێنەرەكان كە
شێوەیان وەك كرمی خاكە (هەڵاوساو و
پێچخواردوو) *سوربوونەوە و وشكبوونەوە و خوران
لەپێستی دەوروبەری خوێنهێنەرەكە، ئەوەش
لەئەنجامی كۆبوونەوەی پاشەڕۆ لەشانەكانیدا
*ئازار لەقاچە توشبووەكە كاتێك لەپڕ دەجوڵێی
یان هەڵدەستێتە پێ *درەنگ گیرسانەوەی
خوێنبەربوون لەدەوروبەری ناوچە توشبوەكە.
ئاڵۆزكارییەكانی:
زۆریان ئاڵۆزكارییەكی ئەوتۆیان لێناكەوێتەوە،
بەڵام هەندێكیان بەرەو ئاڵۆزكاری دەچن، بەهۆی
تێكچونی سوڕی خوێن لەقاچە تووشبوەكە و دەكرێ
ببنە هۆی:
*زیادبونی ئازارەكە و لەمپەرخستنە بەردەم
جوڵان و كاركردن لەتوانا پیشەییەكان *هەوكردنی
پێست و لەقۆناغە پێشكەوتوەكاندا برینی پێستی
لێدەكەوێتەوە و لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بۆ ڕێگە
خۆشكردن بۆ سەرهەڵدانی شێرپەنجە دەكەن
لەبرینەكاندا *كڵۆبوونی خوێن لەناو بۆڕییە
توشبووەكاندا و ئەگەری توشكردنی بۆڕییە
قوڵەكان و سەرەنجام دەركەوتنی چەندین ئاكامی
ترسناك لەكڵۆی بۆڕییە قوڵەكانەوە.
هۆیەكان:
ئەم فاكتەرانە ئەگەری توشبوون زیاتر دەكەن
*ڕەگەزی ژن *فاكتەری بۆماوە *قەڵەوی *سكپڕی
*تەمەنی نائومێدی لەژناندا *چوونە تەمەن
*بەپێوە وەستان بۆ ماوەی درێژ *بەركەوتنی زەبر
بە قاچ.
چارەسەر:
1-چارەسەری سادە: *بەرزكردنەوەی قاچ لەكاتی
پاڵكەوتندا *لەپێكردنی گۆرەوی توندی پزیشكیی
تایبەت بەم نەخۆشییە: بۆ قۆناغەكانی سەرەتای
ئەم حاڵەتە چارەیەكی كاریگەرە *حەبە
دژەهەوكردنە ناستیرۆیدییەكانی وەك پرۆفین
ئەگەر گەدە تەندروست بوو.
2- چارەسەری پزیشكی: *نانەشتەرگەریی:*چارەسەری
لەیزەری و لێدانی گەرمیی بەهۆی شەپۆلەكەوە
*سكلیرۆسێراپی:ناردنی ماددەیەك بۆ بەشە
توشبوەكە تا بیمرێنێت و لاببرێت.
*نەشتەرگەریی: *لابردنی سەرجەم ناوچە
توشبوەكەی خوێنهێنەرەكە بە نەشتەرگەریی كراوە.
*بەستنی ڕۆیشتنی خوێن لەناوچە توشبوەكەی
خوێنهێنەرەكەوە. *دابەزاندنی پلەی گەرمی
لەناوچە تشبوەكەی بۆرییە توشبوەكە بۆ 850 نمرە
ژێر سفر و سەرەنجام دەمرێت و لادەبرێت.
|