|
ئەو
جگەرە ئەلیكترۆنییەی كەوتۆتە بازاڕەوە و
لەكاتی مژلێدانیدا فلاشێكی سور هەڵدەكات،
سەلامەت نییە. بە بەهانەی ڕێگایەك بۆ وازهێنان
لەجگەرەوە كۆمپانیاكان گەلێ لەم جۆرە
جگەرەیەیان دروستكردوە، بێئەوەی هیچ
هۆشداریدانێكی تەندروستی لەسەربێت، وەك ئەوەی
لەسەر پاكەتی جگەرەی ئاسایی هەیە. دەبێ پێتان
بڵێین ئەم جگەرە ئەلیكترۆنیانە نیكۆتین و گەلێ
ماددەی تری زیانمەند و خولقێنەری شێرپەنجەیان
تێدایە و دەكرێ وا لەكەسێك بكەن كە هەرگیز
جگەرەی نەكێشاوە خو بداتە جگەرەكێشان بەهۆی
ئالودەبوون بەو نیكۆتینەی تێیدایە و لەوانەش
كە وەك ڕێگایەكی بەدیل لەبەرامبەر جگەرەكێشانی
ئاسایی بەكاری دێنن گەلێ زیانی تەندروستی
جیاوازی لێدەكەوێتەوە. بۆیە دەزگای خۆراك و
دەرمانی ئەمەریكی هەفتەی ڕابردوو
هۆشدارینامەیەكی بڵاوكردەوە بۆ دایكان و
باوكان و بەكارهێنەرانی ئەم جۆرە تازەیەی
جگەرە و دڵنیای كردنەوە بەكارهێنانی ئەم جۆرە
جگەرەیەش سەلامەت نییە و دەبێ خۆیانی لێ بە
دوور بگرن. |