|
بریتییە
لەهەبوونی موو لەشوێنگەلێكی ئافرەتدا كە
ئاسایی لەپیاودا هەیە و لەژندا نییە، وەك
هەبوونی موو لەدەم و چاو و سنگدا. ئەمە بۆخۆی
نەخۆشییەكی تایبەت نیە بەڵكو نیشانەی
نەخۆشییەكی ترە. ئەم حاڵەتە كاریگەریی
جوانكاری و دەروونی و كۆمەڵایەتی لەسەر ئافرەت
دروست دەكات.
هۆیەكەی:
بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی نێرینە
(ئەندرۆجین) یان هەستەوەریی چیكڵدانەكانی
موەوەیە بۆ كاری ئەو هۆرمۆنە. بەرزیی ئاستی
ئینسۆلین لەخوێندا (بەهۆی وەڵامنەدانەوەی
خانەكانی لەش بۆ ئاستی ئاسایی ئەنسۆلین) كە
بەزۆری لەقەڵەوەكاندا ڕوو دەدات هۆیەكی تری
هەبونی ئەو موە زیادانەیە لەئافرەتاندا و
پسپۆڕان دەڵێن هەبوونی ئاستی بەرزی ئینسۆلین
هانی هەندێ خانەی هێلكەدان دەدات هۆرمۆنی
نێرینە دروست بكەن. ئەم فاكتەرانەی خوارەوە
ئاستی هۆرمۆنی نێرینە و سەرەنجام موی زیادەی
لەشی ئافرەت زیاد دەكەن:
*فرەكیسیی هێلكەدان (polycystic ovarian
syndrome) *وەرەمی هێلكەدان و ڕژێنی ئەدرینالی
سەر گورچیلە *نەخۆشیی كوشین (بەهۆی بەرزی
ئاستی هۆرمۆنە ستیریۆیدییەكان جا بەهۆی زیاد
دروستبوونیان لەلایەن لەش، یاخود پێدانی ئەم
ماددانە بەشێوە نازانستی بە ئافرەتان لەدوكانە
لاكۆڵانەكانی دەرمان فرۆشتندا) *بەكارهێنانی
هەندێ جۆری دەرمان بەشێوازی نازانستی و بێ
گەڕانەوە بۆ دكتۆر *قەڵەوی و وەڵامنەدانەوەی
خانەكانی لەش بۆ ئاستی ئاسایی هۆرمۆنی
ئینسۆلینی دژەشەكرەو سەرەنجام بەرزبوونەوەی
ئاستی ئەو هۆرمۆنە و هاندانی دروستبوونی
ئاستێكی بەرزی هۆرمۆنی نێرینە كە وا لە لەشی
ئافرەتەكە دەكات وەك لەشێكی نێرینە هەستێت
بەدروستكردنی موو لەشوێنی ڕیش و سنگدا* قەڵەوی
بە میكانیزمێكی تریش مووی زیادە دروست دەكات،
بەوەی لەقەڵەوەكاندا كەمتر لەئاسایی هۆرمۆنی
نێرینەی ئەندرۆجین دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی ژنانەی
ئیسترۆجین *هەندێ جار هیچ یەكێك لەم حاڵەتانە
لەئافرەتەكەدا نادۆزرێتەوە و توشی حاڵەتەكەش
دەبێت.
چارەسەر
وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لەقەڵەوی چارەسەری
هەندێ لەحاڵەتەكانی مووی زیادە دەدات. بەڵام
لەهەموو حاڵەتێكدا دەبێ پێش بەكارهێنانی هەر
چارەسەرییەك بوار بە دكتۆر بدەیت بەدوای ئەو
حاڵەتەدا بگەڕێت كە بووەتە هۆی پەیدابونی ئەو
مووە زیادەیە. جگە لەوەرزش و دابەزاندنی كێش،
چارەسەری دەرمانی بریتییە لەپێدانی جۆرە
دەرمانێك كە ئاستی هۆرمۆنی نێرینە
كەمدەكاتەوە، زیاتر لەجۆرێك لەم دەرمانانەمان
هەیە، هەروەها لەهەندێ حاڵەتدا ئەو دەرمانانە
دەدرێن كە وا دەكەن خانەكانی لەش ئاسانتر
وەڵام بۆ كاری ئینسۆلین بدەنەوە.
هەندێ ڕێگەی نادەرمانی تریش بریتین لەتاشین و
شیلەو ڕێگەی سادەی ڕۆژانەی تر.
|