|

5ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زەبەلاحی بڵاوكردەوە
كە بە هەماهەنگیی زانایانی بریتانی و ئیتالی
لەسەر 1،3 ملیۆن كەس ئەنجامدراوە و دەری خستوە
نوستنی كەمتر لە 6 كاتژمێر لەشەوێكدا ئەگەری
مردنی پێشوەخت زیاد دەكات.
بەپێی داتاكانی ئەو لێكۆڵینەوە بڕواپێكراوە
ئەوانەی لە 6 كاتژمێر كەمتر لە شەوێكدا دەنون
ئەگەری مردنی پێشوەختیان 12% زیاد دەكات.
فرانسیسكۆ كاپوشیۆ سەرۆكی تیمی لێكۆڵەرانی
بریتانیا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكە بە
ئاژانسی فرانس پرێسی وت "كەمخەوی توشی شەكرە و
قەڵەوی و بەرزیی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆلتان
دەكات و زیادكردنی ئەگەری مردن بەهۆی
كەمخەوییەوە بۆ كۆمەڵێك گۆڕانكاری هۆرمۆنی و
میتابۆلیكی دەگەڕێنەوە". بەپێی زانیارییەكانی
تیمەكە 20%ی خەڵكی ئەمەریكا كەمتر لە 5
كاتژمێر لە شەو و ڕۆژێكدا دەخەون. زاناكان
وتیان پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ و بێگومان
لەنێوان كەمخەوی و زوو مردندا هەیە، بەڵام
خەوتنی زیاتر لە 9 كاتژمێریش دیسان زیانمەندە
و ئەگەری مردن زیاتر دەكات، بۆیە پسپۆڕان
ئامۆژگاریتان دەكەن زیاتر لە 6 سەعات و كەمتر
لە 9 سەعات لە شەوو ڕۆژێكدا بخەون.
|