مكیاژ كار لە باڵانسی هۆرمۆنیی ژنان دەكات  

 

لێكۆڵینەوەیەك لەویلایەتە یەكگرتووەكانەوە ئاماژە بەوە دەكات هەبوونی هەندێ ماددەی كیمیایی لە كەرەستەكانی مكیاژكردنی ئافرەتاندا وادەكات وادەی پێگەیشتن (باڵغبون)ی كچان پێ یان دوا دەخات و لەتەمەنەكانی دواتریشدا ئەگەری توشبون بە نەخۆشیگەلێكی ترسناك زیاتر دەكات.
یاهونیوز لەهێڵسدەی نیوزەوە گواستییەوە ماددەكانی phenols و phthalates و phytoestrogens كە لەزۆربەی كەرەستە و ڕەنگەكانی میكیاژی وەك بۆیەی نینۆك و ئەساس و شامپوی ئافرەتاندا هەن، كار لەكۆئەندامی دەردانی هۆرمۆنەكانیان دەكەن.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 1151 كچی نیویۆرك ئەنجامدرا كە لەتەمەنەكانی 6 تا 8 ساڵیدا بوون و بەهۆی بەكارهێنانی جۆرە جیاوازەكانی ئەو ماددانە بە بڕی بەرچاو لەمیزیاندا هەبون. دوای بەدواداچونی قۆناغەكانی گەشەی كچەكان، دەركەوت فینۆڵ و فایتۆیسترۆجین دەبنەهۆی دواكەوتنی پێگەیشتن و فاتالەیز دەبێتەهۆی زوتر دەستپێكردنی پێگەیشتنی كچان. ماری ۆڵف پرۆفیسۆری بواری ڕێگەگرتن لەنەخۆشییەكان و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دوای لێكۆڵینەوەكە گوتی "پێدەچێ ئەم ماددانە جگە لەوە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مەمك لە تەمەنەكانی دواتریشدا زیاتر بكەن". پرۆفیسۆرەكە وتوشیەتی "پێشتریش بۆمان دەركەوتبوو زوو پێگەیشتنی كچان ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجەی مەمك لە تەمەنەكانی دواتردا زیاد دەكات".
زانا سەرپەرشتیارەكانی ڤەكۆڵینەكە داوایان كردوە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت كە بیسەلمێنێت ئایا پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان مكیاژكردن و شێرپەنجەی مەمك و نەخۆشییە ترسناكەكانی تردا.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com