|
ئەمە
حاڵەتێكی ڤایرۆسییە و گەلێ جۆری هەیە، بەڵام
ئەو جۆرەی ئێستا لەموسڵ بووەتە هۆی كوشتنی
چەند كەسێك و زۆرترین ئەگەری هەیە لەنێوان
ئەوانی تردا لەهەرێمی كوردستان بڵاوببێتەوە،
ئەو جۆرەیە كە پێی دەوترێ Crimean–Congo
hemorrhagic fever.
هۆكار و گواستنەوە:
بەهۆی ڤایرۆسی Nairovirus راستەوخۆ و
ناڕاستەوخۆ مرۆڤ تووش دەكات. دەشێ لەڕێگای
پێوەدانی گەنە توشت ببێت، دوای ئەوە گەنەكە
خوێنی كەسێك یان ئاژەڵێكی توشبووی مژیوە، یان
بەركەوتنی گۆشت یا خوێنی ئاژەڵی توشبوو یان
خوێن و شلەی توشبووی مرۆڤێكی توشبووت
بەربكەوێت. لەئاژەڵاندا توشبوون هیچ
نیشانەیەكی نییە و ئەوان تەنیا ڤایرۆسەكە
هەڵدەگرن، بەڵام لەمرۆڤدا نیشانەكانی توندن و
ڕێژەی مردن بەم هۆیەوە 30% ە.
نیشانەكانی:
دوای 1-3 ڕۆژ لەبەركەوتنی ڤایرۆسەكە
نیشانەكانی هەڵامەت (تا، سەرئێشەن ئازاری پشت
و جومگەكانن سوربوونەوە قورگ و چاو)
دەردەكەون، كە پێدەچێ دوای هەفتەیەك چاك
ببنەوە. بەڵام لە 75%ی حاڵەتەكاندا لەدوای 3-5
ڕۆژ لە نیشانەكانی هەڵامەت، نیشانەكانی
خوێنبەربوون دەردەكەون: بێهێزی، پەلەی سور
لەقوڕگدا، خوێنبەربوونی لوت، میزی خوێناوی،
ڕشانەوەی خوێناوی و ڕەشبونی پیسایی. دواتر
پێدەچێ پەرەبسێنن بۆ پەككەوتنی گورچیلە و
لەهۆشخۆچون و تێكچوونی هەناسە.
ئاسایی توشبووان لەدوای 10رۆژ لەتوشبوون چاك
دەبنەوە، بەڵام 30% یان لەهەفتەی دووەمی
نەخۆشییەكەدا دەمرن.
كێ زیاتر توش دەبێت؟
خاوەن ئاژەڵەكان، كارمەندانی كێڵگەكانی
ئاژەڵان، قەساب و هاریكارەكانیان، كارمەندانی
تەندروستی.
رێگاگرتن لەبڵاوبوونەوە و توشبوون:
لەناوبردنی گەنە و هاوشێوەكانی لەكێڵگەكانی
ئاژەڵاندا بەر لەسەربڕینیان. هەروەها
لەناوبردنی گەنە و هاوشێوەكانی لەو شوێنانەی
مرۆڤی تێدا دەژی و لەبەركردنی جلی زۆر بۆ
ڕێگاگرتن لە بەركەوتنی گەنە. مرۆڤی توشبوو
دەبێت لەمرۆڤە تەندروستەكان جیا بكرێتەوە.
هەندێ لەپسپۆڕان دەڵێن پێدەچێ حەبی ڕیباڤیرین
رۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لەدوورخستنەوەی ئەم
حاڵەتەدا، بەڵام بەڵگە و لێكۆڵینەوەی زانستی
ئەوتۆ نییە ئەمە پشتڕاست بكاتەوە.
دەبێ بڵێین سەربازانی ئەمریكی لەعێراق ئەم
جۆرە حەبەیان پێیە.
چارەسەر:
لەبەرئەوەی حاڵەتەكە ڤایرۆسییە، چارەسەرییەكی
ئەوتۆی تایبەتی نییە. بەڵام ئەو كەسەی توش
دەبێ پێویستە لەژێر چاودێری پزیشكدا بێت تا
ڕێگا بگرێت لە بەرەو خراپی چوونی حاڵەتەكەی.
داتای وڵاتانی نزیك هەرێمی كوردستان:
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی توركیا،
لەنێوان ساڵانی 2002-2008 دا ئەم نەخۆشییە
بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 157 هاوڵاتی
توركیا.
|