دەست شـوشـتــن بــەكــتـــریــا كــــوژە  

 

 

دەست شوشتن كردەوەیەكی سادەیە، بەڵام سودە تەندروستیەكانی لە ژماردن نایەن. كاتێك دەست لە هەر شتێكی پیسبوو بە ڤایرۆس یان بەكتریا دەدەی، ئەو ڤایرۆس و بەكتریایانە بە دەستتەوە كۆدەبنەوە و كاتێك دەست لە لوت یان چاو یان دەمت دەدەی، دەگوازرێنەوە بۆ هەموو لەشت. بۆیە زوو زوو دەست شوشتن خویەكی ئێجگار گرنگە بۆ لەناوبردنی ئەو بەكتریا و ڤایرۆسانە بەرلەوەی بەر لوت و دەم و چاوت بكەون و لەوانەوە بگوازرێنەوە بۆ سەرجەم شانەكانی لەشت. سەنتەری كۆنترۆلكردنی نەخۆشیەكان لە ئەمریكا، كۆمەڵێك زانیاری و وردەكاری لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوە، پێمان باشە كورتەیەكیان پێشكەشی خوێنەری كوردزمان بكەین.
*دەستەكانت بشۆ بەر لە:
-ئامادەكردنی خواردن
-چارەسەری و دەستدان لە برین
-دەستدان لە هەركەسێكی بریندار یان نەخۆش
*دەستەكانت بشۆ لەدوای:
-بەركەوتنی دەستت بە پێستی هەركەسێكی تر بەتایبەت ئەگەر نەخۆش یان بریندار بوو
-چونە توالێت
-پژمین و كۆكین بە دەستدا، یان دەستدان لە دەستەسڕ
-خواردن و خواردنەوە
-دەستدان لە هەر دەفرێكی بەكارهاتوی ناو مەتبەخ
-دەستدان لە ڕەگەزە خۆراكیەكان، زۆر بەتایبەتی: گۆشتی كاڵ، باڵندە، ماسی، هێلكە
-دەستدان لە تەنەكەی زبڵ، جلی ژێرەوە، تەلەفۆن، یاریكردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی
دەست شوشتنێكی نمونەیی:
1-بەكارهێنانی سابونی ئاسایی (نەك تایبەتی و دژەبەكتریا) و ئاوێكی گەرم كە لەبەری بڕوات، نەك ئاوی وەستاو
2-لانیكەم بۆماوەی 20 چركە دەستەكانت لەیەك بسو لەكاتی دەست شوشتندا.
3-سەرنجێكی تایبەتیت لەسەر مەچەك و پشتی دەست و نێوان پەنجەكان و ژێر نینۆكەكانت بێ.
4-لێگەڕێ ئاوەكە بڕوات ئەو چەند چركەیەی دەستت وشك دەكەیتەوە.
5-بە كلینێكسێك یان شتێكی هاوشێوەوە بەلوعەكە بگرەوە و لێمەگەڕێ دەستت بەر بەلوعەكە بكەوێ.
ئەگەر ئاو و سابونت لەبەردەستدا نەبوو، جێرمێكس بەكاربهێنە. هەمیشە لەناو ئوتومبیلەكەت و لە جانتاكانتدا با جێرمێكس هەبێ. لەكاتی بەكارهێنانی جێرمێكسدا دەستت لانیكەم بۆماوەی 25 چركە لەیەك بسو هەتا ماددەكە وشك دەبێتەوە.

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com