|
1-
پژمین كاتێك روودەدات، كە پەیامێك لەڕێگەی
دەمارەكانەوە دەگاتە مێشك و داوای كردنە
دەرەوەی تەنێكی بێگانە دەكات، كە چوەتە ناو
لوت. دەمارەكانی هەموومان بە هەمان شێوە لە
لوتمانەوە بەستراون بەمێشكمانەوە، بەڵام
چۆنێتی گواستنەوەی پەیامەكان جیاوازن. بەمجۆرە
هەندێك كەس شانەكانی لوتیان لەڕێگەی
دەمارەكانەوە و بەناردنی پەیام زیاد لەپێویست
سكاڵا دەبەنە بەر مێشكیان و سەرەنجام زیاتر
دەپژمن.
2- پژمین كردەوەیەكی تەندروستانەیە:
پژمین بەشێكە لەكۆئەندامی بەرگری و بەهۆیەوە
لوت لە بەكتریا و ڤایرۆس پاك دەكرێتەوە. كاتێك
تەنێكی بێگانە دەگاتە ناو لوت و زانیارییەكە
دەگاتە دەماخ، مێشكمان فەرمان دەكات قوڕگ و
چاو و دەم بەتوندی دابخرێن، دواتر فەرمان بە
ماسولكەكانی سنگ دەكات بە توندی كرژ ببن،
ئینجا قوڕگ دەكاتەوە و بەخێرایی 160 كم/سەعات
شەپۆلێكی هەوا و شلەمەنی پێدا تێپەڕ دەكات و
دەتوانێت 100،000 بەكتریا و ڤایرۆس و تەنی
پۆخڵ فڕێ بداتە دەرێ.
3- لەكاتی نوستندا ناپژمین:
لەكاتی نوستندا، سەنتەری پژمینی مێشكیشمان
دەنوێت و بەمجۆرە لەكاتی نوستندا ناپژمین.
4- درێژترین نۆرەی پژمین:
خاتو دۆنا گریفس وەك ئەوەی لەزانیارییەكانی
كتێبخانەی كۆنگرێس تۆمار كراوە نۆرەیەكی
پژمینی بۆ هاتوە، كە 978 ڕۆژی خایاندووە!
5- پژمین لەبەر هەتاودا بۆماوەییە: بەهانەیەكی
تر بۆ لۆمەكردنی دایە و بابە.
6- دەتوانی ڕێگە لەروودانی پژمین بگریت؟
ئەگەر هەستت كرد پژمینت بۆ دێت و بارودۆخ
نالەباربوو بۆ پژمین، دەتوانی ڕێگە لە روودانی
پژمین بگریت، ئەویش بە شێلانی سەرەوە (ئێسك)ی
لوت و هەناسەدان بە دەم، ئەمە تەگەرە دروست
دەكات لەگواستنەوەی پەیامەكەی مێشكدا و رێگە
دەگرێت لەپژمین.
7- بیروباوەڕە هەڵەكان لەبارەی پژمینەوە:
لەفۆلكلۆری كورد و نەتەوەكانی تردا هەندێ
بۆچوونی هەڵە هەیە لەبارەی پژمین:
- گوایە دڵ دەوەستێت لەكاتی پژمیندا: لەكاتی
پژمیندا بەهۆی كرژبوونی ماسولكەكانی سنگەوە
فشار دەكەوێتە سەر بۆڕییەكان و هەندێك تەسك
دەبنەوە لەو ساتەدا، بەڵام بە هیچ جۆرێك دڵ
لەكاتی پژمیندا ناوەستێت.
- گوایە ئەگەر چاو نەنوقێنیت بەهۆی پژمینەوە
چاو دەردەپەڕێنێت: لەزۆربەی هەرەزۆری
حاڵەتەكاندا، وەك بەشێك لەپرۆسەی ئاسایی پژمین
چاو دادەخرێت. بەڵام ئەگەر داشنەخرێت شتێكی
لەو جۆرە روونادات.
|