تای ماڵتا (بروسێللا) بناسە  

 

 

 

وەك تێبینی دەكەین ڕێژەی توشبوونی هاوڵاتیان بە تای ماڵتا (حومای ماڵتا)بەگشتی و گوندی و جوتیارەكان بەتایبەتی لەم ماوەیەدا روو لە زیادبوونەوەیە. بۆیە پێویستە هەندێ زانیاریتان لەبارەی ئەم نەخۆشییەوە هەبێت.
ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەكتریای بروسێللاوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ڕێگای سەرەكی بڵاوبوونەوە بریتییە لەبەكارهێنانی شیر و گۆشتی ئاژەڵی توشبوو كە بەباشی نەكوڵێنرابن، هەروەها بەركەوتنی شلەمەنییەكانی تری ئاژەڵی توشبوو. گواستنەوە لەمرۆڤ بۆ مرۆڤ، وەك لەدایكەوە بۆ منداڵی توشبوو، یان لەنێوان هاوسەراندا لەڕێگەی سێكسەوە ئێجگار دەگمەنە، بەڵام ڕێی تێدەچێ رووبدات.
نیشانەكانی:
*تا *ئارەق كردنەوە *ئازاری گشتیی لەش (سەرئێشە و ئازاری جومگە و ماسولكە)*كەمخوێنی *خەمۆكی *بێهێزی
دەستنیشانكردن:
* چاندنی خوێن بۆ لەدووگەڕانی بەكتریا توشكەرەكە لەخوێندا.
* گەڕان بەدوای دژەتەنەكانی بەكتریای توشكەر لەخوێنی كەسی توشبوودا.
* گەڕان بەدوای شانە توشبووەكانی جگەردا.
* گرتنی تیشكی سینی پشت، بەمەبەستی گەڕان بەدوای ئێسكی توشبوودا
چارەسەر:
بەهۆی ئەوەی بەكتریاكە دەچێتە ناوەوەی خانەكانی كەسی توشبوو. پێویستی بە كۆرسێكی 45 ڕۆژی دژە زیندەیە. بۆ ڕێگاگرتن لە دووبارە توشبوونەوە، پێویستمان بە بەكارهێنانی زیاتر لەجۆرێكی ئەنتی بایۆتیكە.
توشكردنی شانەكانی وەك شانەی دڵ ناچارمان دەكات نەشتەرگەریی بۆ كەسی توشبوو ئەنجام بدەین.
تەنانەت ئەگەر بە باشترین شێوە چارەسەری بدرێت بە نەخۆش و ئەویش بەپێی ڕێنمایی دكتۆر جێبەجێیان بكات، لە 5-10%ی توشبوواندا ئەگەری هەیە نەخۆشییەكە لەقۆناغێكی تردا سەرهەڵبداتەوە، چ جای ئەوەی كەمتەرخەمی بكرێت لەپێدان یان بەكارهێنانی چارەسەردا.
ڕێگاگرتن لە توشبوون:
كوڵاندنی شیر بە باشی بەر لەخواردنەوەی یان ئامادەكردنی بەرهەمەكانی وەك ماست و كەرە و دۆ و پەنیر لێوەی. هەروەها بە باشی كوڵاندنی گۆشت.
بروسێللا وەك چەك:
میكرۆبی ئەم نەخۆشییە یەكێكە لەو زیندەوەرانەی لەجەنگی بایۆلۆجیدا بەكارهاتوە. ویلایەتە یەكگرتوەكان لەدوای جەنگی جیهانی دووەم پەرەی بە سودوەرگرتن لەم میكرۆبە وەك چەكێك دا، بەڵام بە بڕیارێك لەساڵانی 1972 بڕیاری ڕاگرتنی ئەم چالاكییەی دا.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com