|

لەبەشی تەندروستی سایتی یاهودا، گروپێك
لەپزیشكان پێنج ئامۆژگاریی خۆراكییان پێشكەش
كردووە، كە بەڵێنتان پێدەدەن ئەگەر جێبەجێیان
بكەن، بە گەنجی و جوانی دەمێننەوە لەچاو
هاوتەمەنەكانتان:
1- روەكی ڕەنگاوڕەنگ بخۆن:
ئەو ئاڵێتییەی تەماتە و سەوزە درەوشاوەیەی
برۆكلی و بیبەر و ئەو زەردییە سەرنجڕاكێشییەی
لیمۆ و ڕەنگە جوانە سروشتییەكانی میوەكان
بەهۆی هەبوونی ماددە دژە ئۆكسانەكانەوەیە. ئەو
ماددانە نەرمی و تەندروستی بۆرییەكانی خوێنتان
دەپارێزن، جوانی و درەوشاوەیی پێستتان و
تەندروستی گشتیتان پتەو دەكەن و بەرگری لەشتان
بەهێز دەكەن. بۆیە هەوڵ بدەن لەهەموو
ڕەنگەكانی میوە بخۆن، چونكە هەر ڕەنگە و
نیشانەی هەبوونی جۆرێكی جیاوازە لەو ماددە
سودبەخشانە.
2- سەرچاوەی چەورییەكەت بگۆڕە:
ئەو چەورییەی لەزەیتون و ماسی و بادەم و
ناوكەكانی ترەوەیە سودێكی ئێجگار زۆری بۆ
دووركەوتنەوە لەنەخۆشی ئەڵزایمەر و هەوكردنی
جومگەكان و تووشبون بەنەخۆشییەكانی دڵ و
شێرپەنجە هەیە.
3- رۆژانە پەرداخێك شەربەتی مێوژ:
دەوڵەمەندییەكی سەرسوڕهێنەری هەیە لەماددەی
دژە ئۆكسیدی فلاڤۆنۆید دا، كە ڕێگا دەگرێ
لەتوشبون بە نەخۆشییە مۆدێرنەكانی وەك بەرزیی
فشاری خوێن و شەكرە.
4- كوپێك چای سەوز هەموو رۆژێك:
چای سەوز ماددەی كەیتچینی تێدایە، كە ڕێگری لە
توشبوون بەبەرزیی پەستانی خوێن و بەوتەی
پسپۆڕان باشترین ڕێگرە لەپیربوونی مرۆڤ. ئەگەر
ڕۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە، ئەگەری
توشبوونت بە بەرزی فشاری خوێن 46% كەم دەكات و
ئەگەر لەكوپێك زیاتر بخۆیتەوە 65% ئەگەری
توشبوونت كەم دەكات.
5- كەم بخۆ:
ئەگەر كێشت هەر وەك تەمەنی 18 ساڵیت
بهێڵیتەوە، ئەوا ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشیی
دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و شەكرەی جۆری 2 و
بەردی زراو 66% كەمدەكات.
|