دوای وەرزشی هاوینان، تــەنهـــــا ئـــــاو بەس نییە  

 

 

دیارە كاتێك لە گەرمای وەرزی هاویندا وەرزش دەكەین، بڕێكی زۆری ئارەق دەكەین. ئارەقیش تەنها لە ئاو پێكنەهاتوە، بەڵكو ئەلیكترۆلایتەكان و خوێشی تێدایە. بۆیە پسپۆڕان داواتان لێ دەكەن دوای وەرزشی هاوینان، تەنها ئاو نەخۆنەوە، بەڵكو سەرچاوەیەكی ماددەكانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیش بخۆنەوە. كاتێك بڕێكی زۆری ئارەق دەكەین، لەشمان ئاو و خوێ لەدەست دەدات، كاتێك تەنها ئاو دەخۆینەوە بۆ جێگرتنەوەی، ئەمە دەبێتە هۆی رۆیشتنی بڕێكی زۆری ئاو بۆ ناو خانەكانی لەشمان و سەرەنجام ئاوسانیان و ئەگەر لەتوانای خۆ گونجاندنی خانەكان تێپەڕ ببێت، ئەواكارەساتی لێدەكەوێتەوە، ئێستا خواردنەوەیەك هەیە بەناوی سپۆرت درینك كە خوێ و ئەلیكترۆلایتی پێویستی تێدایە و دەتوانن بەكاری بهێنن، بەڵام ئەگەر ئێوەش وەك من حەزتان لەبەكارهێنانی خواردنەوە دەستكردەكان نییە، دەتوانن بەبەكارهێنانی شەربەتی سروشتیی و میوە و سەوزە هاوكات لەگەڵ ئاودا، خوێ پێویستەكان دوای وەرزش پێشكەشی لەشتان بكەنەوە.
هەندێ لەوەرزشوانان لەدابەزاندنی كێشدا پشت بەوە دەبەستن ئارەقێكی زۆر بكەنەوە، بێئەوەی ئاو و شەربەت بخۆنەوە، بە خەیاڵی خۆیان ئەمە كێشیان دادەبەزێنێت، لەڕاستیدا ئەمە تەنها ئاوی ناو جەستەیان دادەبەزێنێ و كارێكی بەسەر كێشەوە نییە و زیانبەخشە.
خاڵێكی تریش كە بۆ وەرزشی هاوینان گرنگە، ئیحما و ڕاهێنانی جەستەیە بۆ ماوەی 15 خولەك و دواتر 45 خولەك وەرزش كردن.
هەروەها بۆ فشار دروستنەكردن لەسەر جەستەتان، باشترە خشتەی وەرزشكردنەكەتان نەخەنە نێوان 10 ی بەیانی و 2ی دوانیوەڕۆ.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com