|
ماددەی فۆلیك ئەسید یەكێكە لەگروپی ڤیتامین
بی، كە ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لەدروستبونی
خانەكاندا. بۆیە ئەو ژنانەی بڕی پێویستی ئەم
ماددەیە لە جەستەیاندا هەیە، ئەگەری توشبونی
منداڵەكانیان بە ناتەواوییەكانی مێشك و بڕبڕەی
پشت 70% كەم دەكات. دەبێ بڵێین بەكارهێنانی
فۆلیك ئەسید هەر بۆ كاتی سكپڕی نییە، بەڵكو
هەر ئەوكاتەی كە بڕیاریان داوە منداڵ دروست
بكەن دەبێ ڕۆژانە حەبێكی مەڵتی ڤیتامین بخۆن
كە 400 مایكرۆگرام فۆلیك ئەسیدی تێدابێت.
بەهۆی لاوازی ئاستی ڕۆشنبیرییەوە، ئافرەتی
كورد تێگەیشتنێكی ئەوتۆیان بۆ "پلانی
سكپڕبوون" نییە، كە ماوەی پێش سكپڕبوونە و
پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە سەلامەتی كۆرپەی
داهاتویانەوە هەیە.
|