|
لەساڵی
1990 ەوە لەئەمەریكا ئەوە قەدەغەكراوە جیوە
بكرێتە كرێمەكانی پێستەوە، چونكە ئەم جیوەیە
لەپێستدا هەڵدەمژرێت و دەگاتە خوێن و سەرەنجام
وەك ماددەیەكی ژەهرین گەلێ كاریگەریی نەرێنی
لەسەر گورچیلە و كۆئەندامی دەمار دروست دەكات.
ڕۆژنامەی شیكاگۆ تریبیونی ئەمریكی ئاشكرای كرد
ئێستا گەلێك لەو كۆمپانیایانەی كەرەستەی
جوانكاری پێست دروست دەكەن، ماددەی جیوە
دەكەنە كرێمەكانیان و ئەو كرێمانەش بەڕێگەی
جیاواز دەگەنە ئەمریكا. دوای وروژانی ئەم
بابەتە، بەرنامەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی
بڕیاری بەدواداچونی وردی دا و داوای
لەئەمریكییەكان كرد، هیچ كرێمێكی سپیكردنەوەی
پێست بەكار نەهێنن، ئەگەر ئاماژەی بەرنامەی
خۆراك و دەرمانی ئەمریكی لەسەر نەبێت. لێرەوە
داوا لەهاوڵاتیانمان دەكەین، وریاییەكی زۆر
بنوێنن لەبەكارهێنانی كرێمی پێستدا و بێ
ڕاوێژی دكتۆر كرێمی سپیكردنەوە بەكارنەهێنن.
ئەو زانیارییانەی لەسەر قاوغی كرێمەكانن، بێ
سەلمێنرانیان لەلایەن دەزگا زەبەلاحە
تەندروستییەكانی وەك (بەرنامەی خۆراك و
دەرمانی ئەمركی FDA) نرخێكی ئەوتۆیان نییە و
نابێ پشتیان پێ ببەسترێ.
|