وەرزش چارەسەرە بۆ توڕەیی  

 

 

سایتی مێدیكا نیوز تودەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكی بڵاوكردۆتەوە، كە بەسەرپەرشتی د.ناتانێل تۆم كە بڕوانامەی دكتۆرای لە دەرونناسیدا هەیە ئەنجامدراوە. دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكە كە بەسەر چەند پیاوێكی توڕە ئەنجام درابوو، دكتۆرەكە وتی "وەك چۆن حەبی ئەسپرین ڕێگە لە ڕودانی جەڵتەی دڵ دەگرێ، وەرزشكردنیش بەو جۆرە ڕاددەی توڕەبون كەمدەكاتەوە". دەبێ بڵێین پێشتر زانایان ئاماژەیان بە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی وەرزش كردبوو لەسەر حاڵەتە دەروونییەكانی وەك خەمۆكی و دڵەڕاوكێ، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوەیە توانی پەیوەندییەكی ئەرێنی ڕاستەوخۆ لەنێوان وەرزشكردن و ڕێگاگرتن لەتوڕەبوندا بدۆزێتەوە. ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە بەهانەیەكی ترتان دەداتێ، كە هەر لەمڕۆوە وەرزش بخەنە لیستی بەرنامەكانی ڕۆژانەتانەوە و چیتر دوای نەخەن.


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com