|
پسپۆڕانی
ئەمریكی و دانیماركی دوای لێكۆڵینەوە لەسەر
2،217 ژن و پیاو لەتەمەنی 30-60 ساڵیدا و
لەساڵی 1988 ەوە، بۆیان دەركەوت ئەو كەسانەی
دوای كاتی ژەمی ئێوارە، یان لەنێوان لەخەو
هەستانەكاندا خواردن دەخۆن ئەگەری كلۆربونی
ددانیان زیاترە. پسپۆڕەكان وتیان بە بەراورد
بە ڕۆژ، لە شەواندا چالاكیی لیكەڕژێنەكان
كەمدەبێتەوە و ئەمەش لەپاشماوەی خۆراكی
بەجێماو لەدەمدا ژەمێكی چەور بۆ بەكتریاكان
دروست دەكات و هەلی گەشەكردن و زۆربوونیان بۆ
دەڕەخسێنێ. بۆیە زانایان ئامۆژگاریتان دەكەن و
پێش نوستن ددانتان بە دەرمانێك بشۆن كە ماددەی
فلۆرایدی تێدابێ و بە سەعاتێك پێش ئەو دان
شتنە و تا لەخەو هەستانیش جگە لە ئاو هیچ
شتێكی تر نەخۆن.
|