|
ددانی
ژیری سێیەمین ددانی خرێی شەویلگەی سەرەوە یان
خوارەوەیە. ئەم ددانە لەنێوان تەمەنەكانی 17 و
24 ساڵیدا دەدرێت. زۆركات بە تەواوی دەرنایەت،
یان ناڕێك دەردێت و پوك و ددانەكانی تر ئازار
دەدات. یاخود تەواو سەر دەرناهێنێت و پارچە
گۆشتێكی پوك دایدەپۆشێت. ئەم كێشانە وادەكەن
زۆر جار ناچار بین ئەم ددانە هەڵبكێشین. بەهۆی
دوری و داپۆشران و داخراوی شوێنەكەیەوە، فڵچەی
ددان گران دەتوانێت پاكی بكاتەوە، بۆیە زوو
زوو توشی هەوكردن و ئازار دەبێت. لەكاتی
نۆبەكانی ئازار و هەوكردنیدا، بە ئاوی گەرم و
خوێ دەم و ددانت بشۆ تا پاكی بكاتەوە لە
بەكتریا. ئەگەر زوو زوو توشی ئازار و هەوكردن
و ئازاری ئەو ددانەت دەبیت، سەردانی پزیشكی
ددان بكە، تا بزانیش ئاخۆ بڕیار دەدات ئەو
ددانەت بۆ لاببات، یاخود دەرمانی دژەهەوكردنت
دەداتێ.
جگە لە هەوكردن، ددانی ژیری ماكێكی تری ئەوتۆی
لێناكەوێتەوە. دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە،
سەیری ددانی ژیریت بكە، تا بزانیت ئاخۆ تەواو
سەری دەرهێناوە و پاك و خاوێنە، یاخود بە پوكت
داپۆشراوە و تەنها گۆشەیەكی بچوكی دیارە،
لەجاران زیاتریش سەرنج بدەرە پاككردنەوەی،
چونكە ئەگەری هەوكردن و نەخۆشكەوتنی لەوانی تر
زیاترە.
|