راست و هەڵە لەبارەی زانینی رەگەزی منداڵەوە  

 

 

ژنانی سكپڕ، بەتایبەت ئەوانەی یەكەم سكیانە، زۆر پەلەیانە تا بزانن ئاخۆ كۆرپەكەی سكیان كوڕە یان كچ. سایتی وێبمێدیسن، هەندێ لە دەنگۆ و ئەفسانەكانی پیرەژنانی ئەمەریكای بڵاوكردۆتەوە كە گوایە دەیسەلمێنن كە ژنی سكپڕ هەر لە سەرەتاوە دەتوانێ بزانێ ڕەگەزی منداڵەكەی چییە. بۆ ئەم مەبەستە چەند ئەفسانەیەكی هێناوە و داوای لە دكتۆرە شارۆن ماس یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەبواری ژنان و منداڵبوون كردوە لێكدانەوەی زانستییان بۆ بكات:
ئەفسانە: ئەگەر سكت شۆڕ بوو، منداڵەكەت كوڕە. ئەگەر بەرز بوو، ئەوا كچە.
زانست: شێوەی ڕاوەستانی ژنی سكپڕ، پەیوەندی بە تۆنی ماسولكەكانی دایك، پۆزیشنی ڕاوەستانی منداڵەكە، شێوەی جەستەی منداڵەكە و ڕادەی قەڵەوبوونی دایكەكە بەهۆی سكپڕییەوە هەیە، نەك ڕەگەزی منداڵ.
* ئەفسانە: ئەگەر لێدانی دڵی منداڵەكەت لە 140 لێدان لەخولەكێكدا خێراتر بوو، ئەوە كچە.
زانست: لەسەرەتای سكپڕییەوە ئەمە هیچ ڕاستییەكی نییە. بەڵام ئەوكاتەی ئەوەندەی نەماوە منداڵەكە لەدایك ببێت، لێدانی دڵی كچ خێراترە.
ئەفسانە: ئەگەر بێزوت بە شیرینییەوە كرد، ئەوە منداڵەكەت كوڕە، ئەگەر بە ترشییەوە كردت منداڵەكەت كچە.
زانست: گۆڕانی ئاستی هۆرمۆنەكان هەستەكانی ئافرەتی سكپڕ بەهێز دەكەن، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە ڕەگەزی منداڵەوە نییە.
ئەفسانە: دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی بەیانیان نیشانەی ئەوەیە منداڵەكەت كچە.
زانست: دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی بەیانیانی ژنانی سكپڕ بەهۆی بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی (ICG)یەوەیە. ئەوەی شایانی باسە ئەگەر منداڵەكەی سكت كچ بێت، ئەوا ئاستی ئەم هۆڕمۆنەت بەرزترە و بەم پێیەش زیاتر و توندتر توشی دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە دەبێ. بۆیە ئەم ئەفسانەیەیان جۆرە ڕاستییەكی تێدایە، بەڵام 100%نا.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com