|
پسپۆڕان
لەزانكۆی تۆماس جیفرسنی ئەمەریكییەوە
پرۆتینێكیان لەخانەكانی كرمدا دۆزییەوە بەناوی
arrestin كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی
بەتەمەندرێژییەوە هەیە. پسپۆڕان دەڵێن ئەو
كرمانەی ئەو پرۆتینە لەخانەكانیاندا نییە،
تەمەنیان بەڕاددەی 33% درێژتر دەبێت، كەچی ئەو
كرمانەی ڕاددەی ئەو پرۆتینەیان بەرزە،
تەمەنیان بە ڕێژەی 33% كەم دەكات. پسپۆڕان ئەو
پرۆتینەیان لەهەندێ كرمدا لابرد و بۆیان
دەركەوت لابردنی ئەو پرۆتینە بە رادەیەكی
بەرچاو تەمەنیان درێژ دەكات. ئەو زانایانە
تەئكیدیان كردەوە، كە ئەو جۆرە كرمەی
لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە لەڕووی بایۆلۆجییەوە
پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ مرۆڤ هەیە و مرۆڤیش
بەڕاددەی جیاواز لەیەكتر ئەو جۆرە پرۆتینەیان
تێدایە. پسپۆڕە ئەمەریكییەكان ئەم
دۆزینەوەیەیان بە گرنگییەكی زۆرەوە وەسفكرد،
بەوەی دوای دیراسەكردنی لەمرۆڤدا دەتوانرێ
كاری ئەرێنی پێ بكرێت بۆ تەمەندرێژكردنی مرۆڤ
و ڕێگاگرتن لەتوشبوونی چەندین جۆری شێرپەنجە.
ئەنجامی ڤەكۆڵینەكە لە Journal of Biological
Chemistry دا بڵاوبووەوە و بە باشترین وتاری
زانستیی هەفتە دەستنیشان كرا.
|