بەكارهێـنانی مۆبایل لەكاتی لێخوڕیندا، هێـندەی لێخوڕین بە سەرخۆشیی ترسناكە  

 

 

بەپێی هەواڵێكی بەشی تەندروستی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، زانایان كۆلێژی پزیشكی زانكۆی بۆستن داوایان لە پزیشكان كردووە، هەروەك چۆن ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن لەناو ئۆتۆمبێلدا پشتێنی سەلامەتی ببەستن و جگەرە نەكێشن، هەمانشێوە داوایان لێبكەن لەكاتی لێخوڕینی ئوتومبێلدا نە تەلەفۆن بكەن و نە كورتەنامە بنێرن.
بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی سەلامەتیی نیشتمانیی ئەمەریكی، 28%ی ڕوداوەكانی هاتوچۆ لەویلایەتەیەكگرتوەكان (1،6 ملیۆن حاڵەت) پەیوەندییان بە بەكارهێنانی مۆبایلەوە هەبووە لەكاتی لێخوڕیندا.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تریش لە ئەمریكا و لەساڵی 2009 دا، بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی لێخوڕیندا ئەگەری ڕوودانی كارەسات 23 ئەوەندە زیاد دەكات.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ساڵی 2006یش، بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی لێخۆڕیندا هێندەی لێخوڕین بەسەرخۆشی ترسناكە.
لەژێر ڕۆشنایی ئەم لێكۆڵینەوانەدا، ئێستا لە 28 ویلایەتی ئەمریكادا بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی لێخوڕیندا قەدەغەیە و هەر لەم مانگەشدا لیژنەی گواستنەوە و زانست و بازرگانی لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی فیدرالییان پەسەند كرد، كە داوای قەدەغەكردنی فەرمی بەكارهێنانی مۆبایل دەكات لەكاتی ئوتومبێل لێخوڕیندا.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com