|
هەستكردن
بە ماندوێتی كێشەیەكی بڵاوە، بەتایبەت لەناو
ئافرەتاندا. ئەمانە هۆیە بەربڵاوەكانی ئەو
هەستكردنەن:
1-كەمخوێنی: بەهۆی ڕۆیشتنی خوێنی زۆر لە سوڕی
مانگانەدا، یان بەهۆی گرێی منداڵدانەوە یاخود
خوێنبەربوونی تری ناوەكی لەش. ئەمە جگە لە
بەدخۆراكی و نەخۆشییە درێژخایەنەكان.
2-كەمچالاكی ڕژێنی دەرەقی: ڕژێنی دەرەقی لە
ناوەڕاستی ملدا كۆنتڕۆلی پێكهێنانی وزەی لەش
دەكات، كەمی چالاكی ئەم ڕژێنە، ماندوێتی دروست
دەكات. كەمچالاكی ڕژێنی دەرەقی دەكرێ گەلێ
نیشانەی تری لەگەڵ بێ وەك خاو و خلیچكی
ئەندامەكانی لەش و هەستكردن بە خەمۆكی.
3-هەوكردنی كەناڵەكانی میز: ئەم نەخۆشییە
باوەی ژنان مەرج نییە هەر بە میزی بە ئازار و
سوتانەوەی دەرچەی میز خۆی بنوێنێ، لە هەندێ
حاڵەتدا هەستكردن بە ماندوێتی تاكە نیشانەی
حاڵەتەكەیە.
4-زۆر بەكارهێنانی ماددە كافایینییەكان: وەك
چا و قاوە و نسكافە و كۆلا.
5-پێنەكەوتنی خۆراك: ئەوەی خۆراكێكت پێناكەوێ
و لەشت خۆشی ناوێ، دەكرێ تە نها بە هەستكردن
بە ماندوێتی خۆی بنوێنێ.
6-ناڕێكیی خەو: لەم میانەیەدا كەمخەوی
تاوانباری یەكەمە. بەڵام هەندێ كەس خەوی
تەواویشیان هەیە و هەر هەستیش بە ماندوێتی
دەكەن، لەم بارەدا پرخە پرخی زۆر لەكاتی خەودا
كە بە شێوەیەكی كاتی هەناسە دەوەستێنێ، دەبێتە
هۆی ئەوەی ڕۆژی پاشتر هەست بە ماندوێتی بكەی.
7-نەخۆشییەكی دەستنیشاننەكراوی دڵ: دەكرێ تاكە
نیشانەی نەخۆشییەكی دەستنیشاننەكراوی دڵ ئەوە
بێ هەمیشە هەست بە ماندویی بكەی.
|