|
بەپێی
لێكۆڵینەوەیەك كە بەشی تەندروستی سایتی یاهو
ئاماژەی پێكردوە، بەكارهێنانی ڕۆژانەی چەرەس
چەوریی زیانمەندی خوێن و لێرەشەوە ئەگەری
روودانی جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەگەر ڕۆژانە 67 گرام
چەرەس بخۆیت، ئەوا ئاستی كۆلیسترۆلی زیانمەندت
بەڕێژەی 7،2% و ترایگلیسرایدیشت بەڕێژەی 10%
دادەبەزێ. بۆیە كارێكی باش دەكەیت، ئەگەر
چەرەس خواردن بكەیتە نەریتێكی ڕۆژانە، بەڵام
بە مەرج: 1-وەك زیادە خۆراك مەیخۆ، واتە
هەندێك لەخۆراكی ڕۆژانەت كەم بكەرەوە، تا
هەندێك كالۆری داببەزێنی لەبری ئەو كالۆرییەی
لەچەرەسەكەوە دەستت دەكەوێ. 2-چەرەساتی سوێر
مەخۆ. 3-چەرەساتی چەور مەخۆ.
|