|
هەندێ
خەڵك بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە زیاد لەخەڵكانی
ئاسایی مێشولە پێیانەوە دەدات. بەپێی
لێكۆڵینەوە نوێیەكان ئەوان ڕاست دەكەن. پێش
هەموو شتێك دەبێ بزانن كە مێشولەی نێرینە بە
كەسەوە نادات و ئەوە تەنها مێیەكانن كە
دەگەزن. لێكۆڵینەوەكە دەڵێ مێشولە لەدوری 50
مەترەوە بۆنی نێچیرەكەی دەكات و هەندێ
لەنێچیرەكان زیاتر سەرنجی ڕادەكێشن. پێش هەموو
شتێك بۆماوە ڕۆڵی هەیە لەسەرنجڕاكێشی پێستی
مرۆڤ بۆ مێشولە. دواتر هەبوونی ڕادەیەكی باشی
كۆلیسترۆل لەسەر پێست (نەك لەناو خوێن) و
ئینجا بەرزیی ئاستی دوانۆكسیدی كاربۆن
لەهەناسەی ئەو كەسەدا.
جگە لە توشكردن بە هەستەوەری، مێشولە گەلێ
نەخۆشیش دەگوازێتەوە وەك مەلاریا و تای
ڕۆژاوای نیل.
|