رەنگە خۆراكییەكان مەترسیدارن  

 

 

رەنگە خۆراكییەكان بەكاردێن بۆ جوانكردن و سەرنجڕاكێشانی خۆراكەكان، بەتایبەت ئەو خۆراكانەی بۆ منداڵان دروست دەكرێن. بەپێی هەواڵی سایتی وێبمیدیسن گروپێكی زانستی ئەمریكی بەناوی سەنتەری زانست بۆ بەرژەوەندی گشتیی داوا لەبەرنامەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی دەكەن، ئەو ڕەنگە خۆراكیانە قەدەغە بكات، چونكە هیچ گەرانتییەك نیە بیسەلمێنێ سەلامەتن و بەڵكو مەترسیداریشن. لەو بارەیەوە سایتەكە رووی لەبێرنارد ویس پرۆفیسۆری تەندروستی ژینگەیی كردوە و ئەویش لای خۆیەوە تەئكیدی لە ترسناكی بۆیە خۆراكییەكان كردۆتەوە.
پێشتر لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بە رۆڵی ئەو بۆیە خۆراكییانە لەتێكدانی هەڵسوكەوتی منداڵ و توانای سەرنج وەرگرتنی كردووە، هەروەها رۆڵی ئەو ماددانە لە زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە.
بۆیە یەكێتی ئەوروپا یاسایەكی دەركردوە، بەو پێیە كۆمپانیاكان ناچارتردەكرێن لەسەر پاكەتی ئەو خۆراكانەی بۆیەیان تێكراوە بنوسن "لەوانەیە كار لە چالاكی و توانای سەرنجدانی منداڵ بكات".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com