|
نەخۆشی
چیا كۆمەڵە نیشانەیەكە كە توشی هەندێ لەو
كەسانە دەبێت، كە هەڵدەگەڕێنە سەر چیا،
بەتایبەت ئەگەر چیاكە لە 2000 مەتر بەرزتر
بێت.
نیشانەكانی:
1- نیشانە مامناوەندەكان:
*خەوزڕان *سەرئێشە و گێژبوون *هەست بە
ماندوێتی كردن *نەمانی ئارەزوی خواردن
*دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە *خێرالێدانی دڵ *تەنگە
نەفەسی.
2- نیشانە توندەكان:
*شینبوونەوە *توندبوونی سنگ *خەڵەفان *كۆكە
*هەڵهێنانەوەی خوێن لەگەڵ كۆكەدا *نزمیی ئاستی
هۆشیاری *تەنگەنەفەسی تەنانەت لەكاتی پشوشدا.
هۆی ئەم حاڵەتە:
لەبەرزاییەكاندا هەم فشاری هەوا كەم دەبێتەوە
و هەم ڕێژەی ئۆكسجین كەم دەكات. بەمەش
ڕادەیەكی كەمتری ئۆكسجین دەگاتە ئەندامەكانی
لەش، بەتایبەت: سی، مێشك و دەمار، دڵ و
ماسولكەكان. بەگوێرەی ئەو ئەندامەی كاری
لێكراوە و ڕاددەی كارلێكرانەكەی، نیشانەكانی
حاڵەتەكە لەمامناوەندەوە تا توند دەگۆڕێن و
ئەگەر چارەسەر نەكرێت لەوانەیە مردنی
لێبكەوێتەوە. خێرا سەركەوتن و زۆر خۆماندوكردن
لەبەرزایی چیاكاندا نیشانەكان قورستر دەكات،
بەتایبەت ئەگەر كەسەكە لەناوچەیەكی تەختاییدا
بژی.
دەستنیشانكردن:
گوێگرتن لەسنگی كەسەكە بە بیستۆكی پزیشكی
نیشانەكانی كۆبوونەوەی ئاو لە سیدا دەردەخات.
لەوانەیە پێویست بەگرتنی تیشكی سینی سنگ بكات.
چارەسەر:
لەگەڵ دەركەوتنی نیشانەكاندا پێویستە كەسەكە
بەرەو نزماییەكان بێتە خوارەوە. ئەگەر هەبوو،
ئۆكسجین بدرێتە كەسەكە. دەركەوتنی نیشانە
توندەكان پێویستی دەكات كەسەكە بگەیەنرێتە
نەخۆشخانە.
ئاڵۆزكارییەكان:
*نەمانی هۆش (غیبوبە).
*ئاوسانی مێشك.
*جێگاگیرانی چیكڵدانەكانی هەوا لەسیدا بە ئاو.
ڕێگاگرتن لە توشبون:
*بە پەلە بە چیادا هەڵمەگەڕێ. *لەشوێنە زۆر
بەرزەكاندا مەخەوە. *ئەگەر هەستت بە نیشانەكان
كرد، وەرە خوارەوە. *ئەگەر كەمخوێنیت، مەترسی
زیاترت لەسەرە، بۆیە تا چارەسەری نەكەیت زۆر
سەرمەكەوە. *شلەمەنی زۆر بخۆرەوە كاتێ خۆت
ماندو دەكەیت و سەردەكەویتە سەر چیا.
*لەخواردنەوەی كحولی دوور بكەرەوە.
|